گەلی تربەسپی و حەسەکە تەرمی شەهیدەکانیان بەخاکسپارد

لە تربەسپی و حەسەکە بە سەدان کەس شەهیدانی هەنگاوی گورزی گەلانیان بە مەراسیمێک بەخاکسپارد.

لە ناوچەکە بۆ شەهیدان شین راگەیەنراوە. دانیشتوان دەکانەکانیان داخست و دەزگاکان داخران.

لە مەراسیمەکەدا لەسەر ناوی بەڕێوەبەری خۆسەری هەرێمی جزیر هاوسەرۆکی ئەنجومەنی یاسادانەر حوکمەت حەبیب قسەی کرد و سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدان کرد و وتی، " شەهیدان لەپێناو گەلی هەرێمەکە لەبەرانبەر تیرۆر بەرخۆدانیان کرد و رێگەیان نەدا تیرۆر لە هەرێمەکە بڵاوببێتەوە."

حەبیب ئاماژەی بەوەکرد کە لە سایەی ئیرادەی گەلانی ئازادی هێزە سەربازیەکان، پلانەکانی داعش و لایەنگرانی تێکشکێنران.

نەزیر عەبدوڵلا فەرماندە لەنێو قەسەدەدا قسەی کرد و بەڵێنی بەردەوامیدان بە ڕێبازی شەهیدان و پاراستنی هەرێمەکەی لە تیرۆردا.

دوای کۆتاییهاتن بە قسەکان، باوەڕنامەی شەهیدان و ناسنامەیان خوێندرایەوە و باوەڕنامەی شەهیدان رادەستی خانەوادەکانیان کرا.

لە کۆتایی مەراسیمەکەدا جەماوەرەکە تەرمی شەهیدانیان بەخاکسپارد.

حەسەکە

دانیشتوانی ناوچەکانی باشوری حەسەکە تەرمی فەرحان محەمەد مستەفا، مەجید سلێمان ئەلعەتیە و عیدان محەمەد حەمەد ٣ شەهیدی قەسەدەیان لە گۆڕستانی شەهیدانی شەداد بەخاکسپارد.

لە مەراسیمەکەدا لەسەر ناوی ئەنجومەنی سەربازی شەداد، فەرماندە عەودە حسێن قسەی کرد و سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدان کرد.

عەودە حسێن بەڵێنیدا کە تێکۆشان فراوانتر بکەن.

دواتر ئەنجامی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی شەداد زەهرا ئەحمەد باوەڕنامەی شەهیدانی خوێندەوە و رادەستی خانەوادەکان کرد.

لە کۆتاییدا تەرمی شەهیدان بەخاکسپێردرا.

ف.ق