دانیشتووانی حەسەکە گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان

دانیشتووانی گەڕەکی غوێران و زهوری حەسەکە کە بەهۆی هێرشی داعش لە ٢٠ی مانگدا ماڵەکانیان بەجێهیشتبوو، گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان.

دوای ئەوەی چەتەکانی داعش لە ٢٠ی کانونی دووەمدا هێرشیان کردە سەر زیندانی سەناعەی حەسەکە، لە گەڕەکی غوێران و زهور بە هەزاران کەس بە ناچاری ماڵ و حاڵیان بەجێ هێشت.

بەڕێوەبەری خۆسەر پێداویستیەکانی دانیشتووانی گەڕەکەکانی دابین کرد و دوای ئەوەی هێزە ئەمنیەکان چەتەکانی داعشیان پاککردەوە، دانیشتووانیش گەڕانەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵیان.

لە هەردوو گەڕەکەکە خاڵی کۆنتڕۆڵ بۆ پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیان دانران.

دانیشووانی هەردوو گەڕەکەکە لەو خاڵانەدا تێدەپەڕن و هەوڵ دەدەن ژیانیان ئاسایی بکەنەوە.

لە گەڕەکەکان ڕێوشوێنی توندی ئەمنی گیراوەتە بەر.

ف.ق