ده‌وڵه‌تی تورك له عه‌فرین چوار گه‌نجی رفاند
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له ناوچه‌ی شییێ له عه‌فرین چوار گه‌نجی رفاند.
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له ناوچه‌ی شییێ له عه‌فرین چوار گه‌نجی رفاند.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له سه‌رچاوه خۆجێییه‌كانه‌وه ده‌ستخراون، گروپی چه‌ته‌ی "سه‌مه‌رقه‌ند" و "پۆلیسی سه‌ربازی" كه كه‌ره‌سته‌یه‌كی میلیشیایی ده‌وڵه‌تی توركه، له گوندی حكیچه‌ی ناوچه‌ی شییێ چوار گه‌نجیان رفاندووه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی رفێنراون ئه‌مانه‌ن: شێرهات زه‌عیم حه‌سه‌ن (28)، رزوان ره‌شید محۆ (30)، عه‌بدولقادر ره‌شید حه‌سه‌ن (32) و زیاد عارف محۆ (34).
راگه‌یه‌نرا كه ئه‌و كه‌سانه‌ی رفێنراون له زیندانی داگیركه‌ران له عه‌فرین راگیراون.
شێرهات زه‌عیم حه‌سه‌ن له 17ی ئابی 2021 له لایه‌ن چه‌ته‌كانی "سه‌عد بن ئه‌بی وه‌قاس"ی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركه‌وه رفێنرابوو و دواتر به‌رامبه‌ر به فیدیه ئازادكرابوو.
له ساڵی 2018ه‌وه به هه‌زاران كه‌س رفێنراون
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له پێشه‌وه له عه‌فرین كه له ئاداری 2018ه‌وه داگیریكردووه، له هه‌موو ناوچه داگیركراوه‌كان رژێمێكی چه‌ته‌یی و تیرۆریستی بونیات ناوه. كوشتن، رفاندنی مرۆڤه‌كان، ئه‌شكه‌نجه، تاڵانی و كۆچی زۆره‌ملێ له‌و ناوچانه بوونه كرده‌وه‌ی رۆژانه.
به‌گوێره‌ی به‌رگریكارانی مافه‌كانی مرۆڤ تاكۆتایی ساڵی 2021 ده‌وڵه‌تی تورك له عه‌فرین له ماوه‌ی چوار ساڵدا زیاتر له 700 مه‌ده‌نی كوشتووه، لانیكه‌م 8 هه‌زار و 500 مه‌ده‌نی رفاندووه. چاره‌نوسی نیوه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی رفێنراون دیار نییه. له هه‌مان كاتدا لانیكه‌م ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر 70 ژن. له ساڵی 2018ه‌وه زیاتر له 300 هه‌زار عه‌فرینی به زۆره‌ملێ له زێد و شوێنی خۆیان ده‌ركراون.
هـ. ب