له‌حه‌سه‌كه ته‌رمی 23 شه‌هید به‌خاكسپێردران
23 شه‌ڕڤان كه له هه‌ڵمه‌تی گورزی گه‌لاندا شه‌هیدببوون، له گۆڕستانی شه‌هید دژوار له حه‌سه‌كه به‌خاكسپێردران.
23 شه‌ڕڤان كه له هه‌ڵمه‌تی گورزی گه‌لاندا شه‌هیدببوون، له گۆڕستانی شه‌هید دژوار له حه‌سه‌كه به‌خاكسپێردران.
به هه‌زاران كه‌س له دانیشتوانی شاری حه‌سه‌كه و ناوچه‌كانی سه‌ر به‌و شاره ته‌رمی 23 شه‌هیدی هه‌ڵمه‌تی گورزی گه‌لان بۆ به‌رپه‌رچدانه‌ی په‌لاماره‌كانی داعش بۆ سه‌ر گرتووخانه‌ی سه‌ناعه‌ی گه‌ڕه‌كی غوێرانیان به رێوره‌سمێكی شكۆدار له گۆڕستانی شه‌هید دژوار له گوندی داودیه‌ی شاری حه‌سه‌كه به خاكسپارد.
ته‌رمی ئه‌م شه‌ڕڤانه شه‌هیدانه به خاكسپێردران: موهه‌نه‌د حه‌سه‌ن سلێمان، عه‌دنان عه‌ودا ئه‌لعوبێد، محه‌مه‌د ئه‌لعبێد، ئه‌حمه‌د حوێدی ئه‌لته‌ویل، خه‌لیل محه‌مه‌د شێخۆ، شوكری وادی دۆمان، عه‌بدولعارف عید ئه‌لسه‌لیم، عه‌لی حسێن ئه‌لعه‌لی، ئه‌حمه‌د جاسم ئه‌لعه‌لی، عیماد ساڵح، ره‌شاد ئه‌حمه‌د یونس، فه‌یسه‌ڵ عه‌بدولره‌حمان، عه‌دنان عه‌باس خلێف، عه‌گید محه‌مه‌د خه‌لیل، ئه‌حمه‌د غازی ناسر، ئه‌حمه‌د ساڵح سلێمان، محه‌مه‌د فیراس ده‌خیل، سامی ئیبراهیم یوسف، عه‌بدوڵا خه‌لیل ئه‌لعفێن، خالید لوئه‌ی، زه‌هره‌دین حه‌سه‌ن عه‌بدۆ، جومعه شێخۆ به‌یرام و ئه‌حمه‌د ئه‌یاد ساڵح.
جه‌ماوه‌ری گه‌لان ته‌رمه‌كانیان له به‌رده‌م ناوه‌ندی ئه‌نجومه‌نی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان وه‌رگرت و به كاروانێكی ئۆتۆمبێل كه به وێنه‌ی شه‌هیدان، ئاڵاكانی هێزه سه‌ربازییه‌كان و ئه‌نجومه‌نی بنه‌ماڵه‌ی شهیدان رازابوونه‌وه به‌ره‌و گۆڕستانی شه‌هید دژوار به‌رێكه‌وتن.
له گۆڕستانه‌كه خوله‌كێك رێزلێنان به‌ڕێوه‌چوو و له لایه‌ن شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده و یه‌په‌ژه‌وه رێوره‌سمێكی سه‌ربازی به‌ڕێوه‌چوو.
دواتر هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا عه‌بید حه‌مید ئه‌لمهباش قسه‌ی كرد و رایگه‌یاند، "شه‌هیدانمان شه‌هیدانی هه‌ڵمه‌تی قاره‌مانێتین له پێناو پاراستنی ئاسایش و ئارامی هه‌رێمه‌كه و ته‌واوی مرۆڤایه‌تی گیانی خۆیان به‌خت كرد".
ئه‌لمهباش باسی له‌وه‌شكرد، كه دوژمنانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری تێگه‌یشتن كه قاره‌مانان هه‌ن كه له مه‌رگ ناترسن و بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لانی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا به شكۆوه بژین گیانی خۆیان ده‌به‌خشن.
ئه‌لمهباش هه‌روه‌ها وتی، " ئێمه شه‌هیدانمان به خاكده‌سپێرین و ئێش و ئازار دڵمان ده‌گوشێت. به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ئێمه به‌وانه‌وه سه‌ربه‌رزین و له‌وانه‌وه فێری قاره‌مانێتی بووین. به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌توانن پلانه بێنرخه‌كانی هه‌واڵگری توركیا و هاوكاره‌كانیان له دژی گه‌لانی باكور و رۆژهه‌لاتی سوریا تێكبشكێنن".
له رێوره‌سمه‌كه‌دا ئه‌ندامی ده‌سته‌ی هاوسه‌رۆكایه‌تی په‌یه‌ده فۆزا یوسف به‌م جۆره دووا: "ئێمه 121 شه‌هید كه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لانی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا به ئازادی بژین، گیانی خۆیان به‌خشی، به‌خاكده‌سپێرین".
فۆزا یوسف ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه ئه‌و شه‌هیدانه به قاره‌مانێتی پلانێكی گه‌وره‌یان له دژی مرۆڤایه‌تی تێك‌شكاند، كه چه‌ته‌كان ده‌یانویست ئیراده‌ی گه‌لان تێكبشكێنن و چه‌ته‌كانی داعش سه‌رله‌نوێ زیندووبكه‌نه‌وه.
فۆزا یوسف له كۆتاییدا وتی، "قه‌سه‌ده، هێزه‌كانی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی به هاوكاری گه‌لی حه‌سه‌كه سه‌رجه‌م پلانه‌كانی دژ به گه‌لیان له‌ناو بردووه".
فه‌رمانده‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی حه‌سه‌كه ئیدریس سه‌لمۆش سه‌رنجی بۆ سه‌ر پلانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه راكێشا و وتی، "هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی گورزی گه‌لاندا به‌رخودانێكی بێ هاوتایان به‌رامبه‌ر به هێزه تاریكه‌كانی دوژمنانی مرۆڤایه‌تی كرد و پلان و هێرشه‌كه‌یان تێك‌شكاند. دوای ئه‌و تێكشكانه ئه‌ردۆغان شپرزه بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بینین كه به فڕۆكه و تانك و تۆپ په‌لاماری هه‌رێمه‌كان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی هێزی ئێمه لاواز بكات و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریه‌كه‌مان تێكبدات".
سه‌لمۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه ئه‌وان هێزی خۆیان له گه‌له‌كه‌یان و یه‌كگرتنی پێكهاته‌كان وه‌رده‌گرن و له به‌رامبه‌ر هه‌موو هێرشه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كه خۆڕاگری ده‌كه‌ن.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان رۆژدا ئه‌حمه‌د ناسنامه‌ی شه‌هیده‌كانی خوێنده‌وه و راده‌ستی بنه‌ماڵه‌كانی كرد.
ته‌رمی شه‌هیده‌كان به وتنه‌وه‌ی دروشمی دڵسۆزی و به هه‌لهه‌له‌ی دایكان به خاكسپێردران.
هـ . ب