دانیشوانی تەل تەمر شەهیدانی گورزی گەلانیان بەخاکسپارد

بە هەزاران کەس لە دانیشتووانی تەل تەمر بە مەراسیمێک تەرمی ٣ شەڕڤانی قەسەدەیان بەخاکسپارد.

بۆ دیادین ئیبراهیم، سلێمان ئەمین و عەبد جومعە کە لە هەنگاوی گورزی گەلاندا شەهید بوون، لە تەک تەمر مەراسیمێک ئەنجامدرا.

بە هەزاران دانیشتووان لە گۆڕستانی شەهیدانی تەل تەمر کۆبوونەوە.\

باقی گوتی ئەندامی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان، فەرحان ئەمین ئەندامی پەیوەندیەکانی گشتی قەسەدە لە تەل تەرم و خانەوادەی شەهیدان لە مەراسیمەکەدا قسەیان کرد.

قسەکەران ئاماژەیان بە گرنگی یەکێتی گەلانی هەرێمەکەدا و بەڵێنیاندا کە لەسەر رێچکەی شەهیدان تێکۆشان بەردەوام دەبێت.

دواتر نالین یونس ئەندامی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی تەل تەمر ناسنامەی شەهیدانی خوێندەوە و رادەستی خانەوادەکانی کرد.

تەرمی دیادین ئیبراهیم، سلێمان ئەمین و عەبد جومعە بە هەلهەلەلێدان بەخاکسپێردران.

ف.ق