جێگری هاوسه‌رۆكی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری به‌دران چیا كورد له باره‌ی هێرشی هاوكاتی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر رۆژئاوا، شه‌نگال و مه‌خمور وتی، ئه‌و هێرشانه په‌یوه‌ندیان به هێرشه‌كانی 20ی كانونی دووه‌می حه‌سه‌كه‌وه هه‌یه.
كورد سه‌رنجی راكێشایه سه‌ر هێرشی داعش بۆ سه‌ر حه‌سه‌كه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كاتێك خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمی جزیره راگه‌یه‌نراوه له 20 كانونی دووه‌مدا داعش هێرشی كردوه‌ته سه‌ر حه‌سه‌كه، به تێكۆشانی قه‌سه‌ده ئه‌و هێرش و پلانه تێكشكێنراوه رایگه‌یاند، ئاشكرایه كه ده‌وڵه‌تی تورك له پشت ئه‌و هێرشانه‌وه‌یه. كورد له درێژه‌دا وتی، "ده‌وڵه‌تی تورك ویستی كه جارێكی تر داعش بباته‌وه بۆ هه‌رێمه‌كه. دوای ئه‌وه‌ی داعش تێكچوو، ده‌وڵه‌تی تورك هاته ناو بابه‌ته‌كه‌وه و ویستی تۆڵه‌ی داعش بكاته‌وه. له عه‌فرین، گرێ سپی و سه‌رێكانیش هه‌مان شت روویدا. دوای ئه‌وه‌ی چه‌ته‌كانیان هیچ ئه‌نجامێكیان به‌ده‌ستنه‌ده‌هێنا، ئه‌و خۆی هاته ناوه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی كه‌شی ئارامی و سه‌قامگیری هه‌رێمه‌كه تێكبدات هه‌موو تواناكانی خۆی خسته‌كار. له‌و قۆناغه‌شدا ویستی كه داعش زیندوو بكاته‌وه".
كورد جه‌ختی كرده‌وه، كه وه‌ك دیاره داعش و ده‌وڵه‌تی تورك هاوكاری ستراتیژی و ئایدۆلۆژی یه‌كترن، هه‌ر كه داعش هێرشی كرده سه‌ر حه‌سه‌كه، ده‌وڵه‌تی توركیش په‌لاماری عه‌ین عیسایدا، بۆ ئه‌وه‌ی ئاڵقه‌ی حه‌سه‌كه تێكبشكێنێت ئه‌و هه‌نگاوه نراوه و وتی، "له هه‌مان كاتدا هێرشی كردوه‌ته‌سه‌ر تل ته‌مریش، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له تل ته‌مره‌وه ده‌چوونه حه‌سه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی له شه‌ڕی حه‌سه‌كه بكه‌ن كرانه ئامانج".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی به تایبه‌تی شه‌نگال ده‌كه‌نه ئامانج، كورد وتی، "به هێرشی سه‌ر شه‌نگال ده‌یانه‌وێت بڵێن، كه ئه‌وان ویست و ئیراده‌ی گه‌لی شه‌نگال قه‌بوڵ ناكه‌ن. نایانه‌وێت گه‌لی شه‌نگال خۆی به‌ڕێوه ببات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش زۆر یه‌ك له پێشه‌نگه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری شه‌نگالیان كردوه‌ته ئامانج و تیرۆریان كردوون".
ده‌رباره‌ی بێده‌نگی هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانیشه‌وه كورد وتی، "كامپه‌كه له ژێر چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندایه و به به‌رچاوی جیهانه‌وه بۆردومان ده‌كرێت. ئه‌وه تاوانێكی مرۆڤایه‌تیه. ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌مڕۆش تاوان ئه‌نجام ده‌دات. كۆچبه‌ران به فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆردومان ده‌كرێن. پێویسته به‌رامبه‌ر به‌و هێرشانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك خاوه‌نی هه‌ڵوێست بن. بێده‌نگی رای گشتیی نێونه‌ته‌وه‌یی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌رچاوه‌ی بوێری ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشانه‌یه. ده‌وڵه‌تی تورك كه بێده‌نگی ئه‌مریكا و روسیا و هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌بینێت ئه‌و هێرشانه ئه‌نجام ده‌دات.
ئه‌و بێده‌نگیه هه‌روه‌ها رێگه بۆ هێرشه‌كانیش خۆش ده‌كات. ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك درێژه به هێرشه پاكتاوكارییه‌كانی بدات. ئێمه داوا له هه‌موو كه‌سێك ده‌كه‌ین، به‌ر به سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی تورك بگرن. ده‌وڵه‌تی تورك به په‌لاماره‌كانی هێز به گروپه توندڕه‌وه‌كان ده‌به‌خشێت و هه‌رێمه‌كه به‌ره‌و گێژاو و ئاڵۆزی ده‌بات. ده‌وڵه‌تی تورك بۆ ته‌واوی ناوچه‌كه و جیهان مه‌ترسیه. ئه‌مڕۆ ئه‌وانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌و هێرشانه بێده‌نگن، زیانێكی گه‌وره‌یان له ده‌وڵه‌تی تورك و ئه‌و گروپه توندڕه‌وانه‌وه به‌رده‌كه‌وێت. ئێمه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه له‌و هێرشانه به به‌رپرس ده‌زانین".
جێگری هاوسه‌رۆكی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری به‌دران چیا كورد له كۆتاییدا وتی، له دژی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری به هه‌موو جۆرێك تێده‌كۆشێت، داوای له‌گه‌ل كرد كه بڕژێنه شه‌قام و گۆڕه‌پانه‌كان و تێبكۆشن. كورد وتی، " له دژی ئه‌و كۆنسیپته‌ی ئامانجی له‌ناوبردنمانه، گه‌له‌كه‌مان تێده‌كۆشیت".
هـ . ب