تۆپبارانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە

سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندەکانی تل تەمر، گرێ سپی و منبجی سەر بە باکور و رۆژهەڵاتی سوریایان تۆپباران کرد.

سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە تۆپ  گوندەکانی ئوم ئەلکێف، تل جومعە، تەویلە، گۆزەلیە و تل شەنانی تل تەمریان تۆپباران کرد.

هەروەها سوپای تورک و چەتەکانی گوندەکانی عەریدا، زەنوبیا و عەڤدیکۆی بچوکی گرێ سپی و گوندی هۆشانێی عەین عیسایان بە قورسی تۆپباران کرد. هاوکات دەوروبەری رێگای ئێم 4یش بۆردومان کرا.

هەروەها گوندەکانی یاڵینلی و سەیادەی منبجیش لە بارەگەکانی خۆیانەوە لە گوندی شێخ ناسر تۆپباران کران. بە گشتی 19 تۆپی هاوەن بەر هەر دوو گوندەکە کەوتن.

بەپێی زانیارییەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبج، 14 هاوەن بەر گوندی سەیادە و 5 هاوەنیش بەر گوندی یاڵینلی کەوتووە.

بۆردومانەکان بەردەوامن.

هـ . ب