مەزڵوم عەبدی: هێرشەکانی تورکیا تێکۆشانی ئێمە لە دژی داعش لاواز دەکات

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی قەسەدە دەربارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەنگال و دێریک و مەخمور ڕایگەیاند، هێرشەکانی تورکیا شەڕ و تێکۆشانی دژ بە داعش لاواز دەکات.

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر شەنگال و مەخمور و دێرک لەسەر ئەکاونتی خۆی لە میدیای دیجیتاڵ دا راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

عەبدی لە راگەیەندراوێکدا وتی: "ئەو هێرشانە بە مانای ڕاگەیاندنی شەڕن. هاوڵاتیانی مەدەنی ڕووبەڕووی مەترسی دەکەنەوە و تێکۆشانی ئێمە لە دژی داعش لاواز دەکات. هەڕەشەی تیرۆریستان لەزیادبووندایە، بۆیە بەرپرسیارێتییەکی گەورە بۆ پێشگرتن لەو هێرشانەی دەوڵەتی تورک، دەکەوێتە ئەستۆی هاوبەشەکانمان لە هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی".

ژ.ت