دەوڵەتی تورک ئۆتۆمبێلێکی لە دربێسیەی رۆژئاوای کوردستان بۆردومانکرد

فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ناوچەی دربێسیەی ڕۆژئاوای کوردستان ئۆتۆمبێلێکیان بۆردومان کرد.

بەگوێرەی زانیارییە گەیشتووەکان، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە نزیک گوندی خەرزێ لە ڕۆژهەڵاتی شاری  دربێسیەی رۆژئاوای کوردستان هێرشی کردووەتە سەر ئۆتۆمبێلێک.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لەو هێرشەدا چەند کەسێک برینداربوون.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە سەرەتای شوباتەوە هێرشەکانی زیاتر کردووە. هێرشەکەی سەر دربێسیە رێک دوای هێرشە ئاسمانییەکانی سەر مەخمور و شەنگال و دێریک و شەهبا ئەنجامدرا.

هەروەها هەموو ڕۆژێک دەوڵەتی تورک و چەتەکانی هێرش دەکەنە سەر ناوچەکانی عەین عیسا، تل تەمر و شەهبا.

ژ.ت