سوپای تورک گوندەکانی شەهبای تۆپباران کرد

سوپای داگیرکەری تورک و گروپە تیرۆریستیەکانی گوندی قەرامیلی شەهبایان تۆپباران کرد. لە ئەنجامدا زیانێکی زۆری مادی بەر قۆتابخانەی سەرەتایی گوندەکە گەیشت.

سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک و گروپە تیرۆریستیەکانی دوو رۆژە هێرش دەکەنەوە سەر کانتۆنی شەهبا. هێزە داگیرکەرەکان بە ٨ گولە تۆپ گوندی قەرامیلی ناوچەی فافینیان کردە ئامانج. لە ئەنجامدا زیانێکی زۆر بە قۆتابخانەی سەرەتایی گوندەکە گەیشت.

دەوڵەتی داگیرکەر و چەتەکانی ٢ی شوبات هێرشیان کردبووە سەر گوندەکانی قەرامیل، خرناتا، ئۆم ئەلحوش، حربل، سەمۆقا، بەنداوی شەهبا، حەسیێ، شێخ عیسا، تەل رەفعەت و نورابیێ .

تۆپبارانەکان ناو بە ناو بەردەوامە.

ف.ق