هێرشە داگیرکەرییەکان بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بەردەوامن
سوپای تورکی داگیرکەر هێرشی کردە سەر ٣ گوندی ناوچەى شێراوای عەفرین و تل رەفعەتی تۆپبارانکرد و هێرشیشی کردە سەر خاڵێکی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج.
سوپای تورکی داگیرکەر هێرشی کردە سەر ٣ گوندی ناوچەى شێراوای عەفرین و تل رەفعەتی تۆپبارانکرد و هێرشیشی کردە سەر خاڵێکی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەو سوپایە، کە لە چەتەکانی داعش و بەرەی نوسرەی دروستیکردووە، گوندەکانی برج قوسێ، هرشێ و سۆخانکێی ناوچەى شێراوای عەفرینی تۆپبارانکرد و بەلانیکەمەوە ٩ گولـلە تۆپ بەر ئەو گوندانە کەوتون.
سوپای چەتەکانی دەوڵەتی تورک ٤ گولـلە تۆپیشیان گرتە ناوچەى تل رەفعەت لە هەرێمی شەهبا.
سوپای چەتەکانی دەوڵەتى تورک لە بەردەوامیی هێرشەکانیاندا، هێرشیان کردە سەر خاڵێکی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج.
هاوکات لەگەڵ ئەو ھێرش و بۆردومانانەدا ماوەی هەفتەیەکە فڕۆکەى چاودێریی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەسەر کۆبانێ دا دەسوڕێنەوە و تا ئێستاش بەردەوامن لە سوڕانەوەکانیان.
ژ.ت