دەوڵەتی تورک گوندێکی زرکانی تۆپباران کرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەدوای عەین عیسا گوندەکانی ناوچەی زرکانی سەر بە تەل تەمر تۆپباران دەکات.

تۆپبارانەکە کاتژمێر ١٥:٤٠ خولەک بە کاتی هەرێمەکە ئەنجامدرا. گوندی تەل عەمیری باکوری زرکان تۆپبارانکرا کە ٢ کیلۆمەتر لە بەرەی شەڕەوە دوورە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک کاتژمێر ٠٩:٤٠ گوندی دبسی رۆژئاوای عەین عیسا و رێگەی ئێم٤ی تۆپباران کردبوو.

دەوڵەتی تورک هەموو رۆژێک هێرش دەکاتە سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و خەڵکی مەدەنی دەکاتە ئامانج. هەروەها لە هەرێمە داگیرکراوەکانیش تاوانی گەورەی دژە مرۆیی ئەنجام دەدات. تاڵان، ڕفاندن، ئەشکەنجە، کوشتن و دەستدرێژی بووەتە کاری سەرەکی داگیرکەران.

ف.ق