یادی قوربانیانی سینەمای عامودێ کرایەوە

لە شاری عامودێ لە ٦١مین ساڵیادی کۆمەڵکوژی سینەمای عامودێدا یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژیەکە کرایەوە.

لە ١٣ی تشرینی دووەمی ١٩٦٠دا بە ئەنقەست سینەمای عامودێ سووتێنرا. لەو کاتەدا نزیکەی ٣٠٠ منداڵ کە زۆربەیان کورد بوون، لە سینەماکەدا بوون. لە ئەنجامدا زیاتر لە ٢٨٣ منداڵ سووتان و گیانیان لەدەستدا.

یەکێتی رۆشنبیرانی هەرێمی جزیر، یەکێتی نووسەرانی کورد لە سوریا و یەکگرتنی ڕۆشنبیرانی ڕۆژئاوای کوردستان بەم بۆنەیەوە لە باخچەی شەهیدانی عامودێ مۆمیان داگیرساند.

بۆ یادکردنەوەی قوربانیان، هەر سێ دەزگاکە و کۆمیتەی منداڵانی شلێر، مەراسیمیان سازکرد و ژمارەیەکی زۆر لە رۆشنبیر، نووسەر و دەستەی کەلتوری هەرێمی جزیر و گەلی عامودێ بەشداریان کرد.

لە مەراسیمەکەدا تابلۆکانی هونەرمەند محەمەد عەدۆلێ پێشاندران. دواتر بە گوێگرتن لە سرودی ئەی ڕەقیب، خولەکێک رێز لە شەهیدان گیرا. دواتر کۆمیتەی منداڵانی شلێر ڕاگەیەنراوێکیان خوێندەوە.

هەروەها راگەیەنراوی بەڕێوەبەری خۆسەر، هاوسەرۆکایەتی دەستەی کەلتوری هەرێمی جزیر خوێندرانەوە.

دواتر هاوڵاتیەکی عامودێ بە ناوی ئەمین عەبدولسەلام کە ئەو کاتە لە رووداوەکەدا ئامادە بوو قسەی کرد و رایگەیاند، رووداوەکە بە ئەنقەست ئەنجامدرا  و ئامانجی ئەو کۆمەڵکوژیەش کۆمەڵکوژکردنی منداڵانی کورد بوو.

هەروەها ئارشەک باراڤی ئەندامی یەکێتی ڕۆشنبیرانی هەرێمی جزیر قسەی کرد و گوتی، "دوژمانی کورد ویستیان بەم رووداوە ئیرادەی کورد بشکێنن، بەڵام یادکردنەوەی رووداوەکە نەیارانی تێکشکاندووە."

دواتر شانۆیەک لەلایەن گروپی شانۆی کەلتور و هونەری عامودێ پیشکەشکرا و مەراسیمەکە بە شیعرەکانی فەرهاد مەردە و گۆرانیەکانی هونەرمەند عەلی مەنسور کۆتایی هات.

ف.ق