دەوڵەتی تورک عەین عیسای بۆردومان کردەوە

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر جارێکیتر هێرشی کردە سەر رۆژئاوای عەین عیسا و رێگای ئێم ٤.

بەپێی زانیاریەکان، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە کاتژمێر ٠٩:٤٠ی ئەم بەیانییە هێرشی کردووەتە سەر گوندی دبس لە رۆژئاوای عەین عیسا و رێگای ئێم ٤.

ئاماژە بەوە دەکرێت، لە هێرشەکەدا راستەوخۆ ماڵ و خانووی هاووڵاتییانی گوندی دبس کراونەتە ئامانج.

تا ئێستا لەبارەی زیانەکانی ئەو هێرش و بۆردومانەوە زانیارییەکی روون لە بەردەستدا نییە.

ژ.ت