ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
بەڕێوەبەرایەتیی خۆبەڕێوەبەر هێرشی سەر قامیشلۆی ئیدانە کرد
بەڕێوەبەرایەتیی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئیدانەی ئەو کۆمەڵکوژییەی کرد، کە دەوڵەتی تورک لە شاری قامیشلۆ ئەنجامیدا. بەڕێوبەرایەتیی خۆبەڕێوەبەر رایگەیاند: "بەڵێن دەدەین، لەسەر رێگای شەهیدانمان درێژە بە تێکۆشان بدەین". -
کۆنگرەی ستار لە دژی کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک بانگەوازێکی بۆ گەلان بڵاوکردەوە
دەستەى بەڕێوەبەریی کۆنگرەی ستار-ڕۆژئاوا ئەو کۆمەڵکوژییە ئیدانەی کرد، کە دەوڵەتی تورک لە شاری قامیشلۆ ئەنجامیدا. -
وتەبێژی یەپەگە: هێرشەکەی دەوڵەتی تورک بۆ سەر قامیشلۆ بێ وەڵام نابێت
نوری مەحمود وتەبێژی یەپەگە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری بۆ سەر قامیشلۆ ئیدانە کرد و وتی، ئامانجی دەوڵەتی تورک کۆمەڵکوژکردنی کوردە، بەڵام هێرشەکە بێ وەڵام نابێت. -
لە منبج ٣ چەتەی داعش دەستگیرکران
یەکینەکانی دژە تیرۆری سەر بە ئەنجومەنی سەربازی منبج (یات) لە خاڵێکی پشکنین لە منبج، ٣ چەتەی داعشیان دەستگیر کرد کە خۆیان لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا شاردبووە. -
پەیەدە لەبارەی هێرشەکەی دەوڵەتی تورک لە قامشلۆ ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
ئەنجومەنی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) لەبارەی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە بەرانبەر ئۆتۆمبێڵێک لە قامشلۆ کە لە ئەنجامیدا ٣ کەس شەهید بوون ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. -
داگیرکەران لە عەفرین ٢ ژنیان ڕفاند
لە ناوچەی ڕاجۆی عەفرین، میتی تورک و چەتەکانیان هەڵیانکوتایە سەر گوندی ئەتمانا و بە بیانووی ئەوەی پێشتر مامۆستای زمانی کوردی بوون، ٢ ژنیان ڕفاند. -
لە قامشلۆ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورک لە ئۆتۆمبێڵێکیاندا
لە گەڕەکی هلێلی قامشلۆ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئۆتۆمبێڵێکیان کردە ئامانج. -
داگیرکەران لە هەرێمی باب کەسێکی مەدەنیان ڕفاند
چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هەرێمی باب گەنجێکیان بە ناوی کاوە شەمسەدین محەمەدیان ڕفاند. -
قەسەدە: دەوڵەتی تورک بە دوای کاری تێکدەرانە و ئاژاوەگێڕییەوەیە
قەسەدە ڕایگەیاند، چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ناوچەکانی سەرێکانی، گرێ سپی و عەین عیسا بە دوای کاری تێکدەرانە و ئاژاوەگێڕییەوەن. ڕاشیگەیاند، هێزەکانی قەسەدە رێوشوێن و ئامادەیی پێویستیان وەرگرتووە. -
٥٠ زرێپۆشی سەربازی لە نێوان گرێ سپی و عەین عیسا بڵاوکرانەوە
جموجوڵی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە پاشماوەی چەتەکانی داعش و قاعیدە و نوسرە لە نێوان گرێ سپی و عەین عیسا بەردەوامە. -
لە عەفرین لەنێوان چەتەکاندا شەڕ روویدا
لە ناوچەی جندرێسی عەفرین، لەنێوان چەتەکانی گروپی تیرۆریستی فرقە ئەلهەمزەدا شەڕ روویدا. -
لە حەسەکە ئۆپەراسیۆن لەدژی چەتەکانی داعش ئەنجامدرا کە پلانی هێرشی تیرۆریستیان داڕشتبوو
هیزەکانی ئاسایشی ناوخۆیی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لە شاری حەسەکە هەڵیانکوتایە سەر گروپێکی چەتەکانی داعش کە سەرقاڵی داڕشتنی پلانی هێرشی تیرۆریستی بوون و لە ئەنجامدا چەتەیەک کوژرا، چەتەیەک بریندار بوو و ٤ چەتەش دەستگیرکران. -
بەرێوەبەری خۆسەر: ئێمە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە دیالۆگ ئامادەین
لوقمان ئەحمێ گوتەبێژی بەڕێوەبەری خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، ئەوان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە دیالۆگ ئامادەن. -
سەرەک چەتەیەکی داعش لە جەرابلوس کوژرا
لە جەرابلوسی داگیرکراودا سەرەک چەتەیەکی داعش کوژرا. ئەو سەرەک چەتەیە لە هێرشێکی ئاسمانیی فڕۆکەى بێفڕۆکەوانی هێرشبەردا لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیدا کرایە ئامانج و کوژرا. -
لە ناوچە سنوورییەکان جموجوڵی چەتەکان و زرێپۆشەکان
جموجوڵی نائاسایی چەتەکان و زرێپۆشەکان لە هێڵی عەین عیسا، تل تەمر و کۆبانێ هەیە. -
سوپای تورکی داگیرکەر گوندی دردارای بۆردومان کرد
سوپای تورکی داگیرکەر گوندی دردارای سەر بە ناوچەی تل تەمر تۆپباران کرد. -
فڕۆکەى چاودێرییەکانی دەوڵەتی تورک بە سەر کۆبانێ دا دەسوڕێنەوە
فڕۆکە چاودێرییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە سەر کۆبانێ و ناوچەى شێخلەر دا دەسوڕێنەوە. -
دەوڵەتی تورک ١٤ هاوڵاتی عەفرینی ڕفاند
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لو گوندی ئیسکای عەفرین ١٤ هاوڵاتی مەدەنیان ڕفاند. -
چالاکی چادرهەڵدانەوە لە سێمالکا زیاتر لە مانگێکە بەردەوامە
چالاکی چارهەڵدانەوە بە ئامانجی رادەستکردنی تەرمی ئەو گەریلایانەی کە پەدەکە شەهیدی کردوون، لە سێمالکا لە ٣١ رۆژدا بەردەوام بوو. مامۆستا و دایکانی ئاشتی کانتۆنی قامشلۆ سەردانی چالاکوانانیان کرد. -
قەسەدە دوو سیخوڕی تورکی لە ڕەققە دەستگیرکرد
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستگیرکردنی دوو سیخوڕی دەوڵەتی تورکی لە کانتۆنی ڕەققە ڕاگەیاند و دەڵێت ئەرکیان ئەوە بووە زانیاری لەسەر شوێن و کاری هێزە ئەمنیەکانی خۆبەڕێوەبەری بدەنە دەوڵەتی تورک. -
دەوڵەتی تورک لە عەفرین ٢ کەسی تەمەنی ڕفاند
چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە عەفرینی داگیرکرا، ٢ هاوڵاتی مەدەنیان ڕفاند. -
دەوڵەتی تورک لە گرێ سپی ٣ ژنی ڕفاند
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ناوچەی سولوک لە گرێ سپی ٣ ژنی ڕفاند. -
'ئێمە بە فیکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالان خۆمان بەڕێوەدەبەین'
لە قامیشلۆ کوردانی مسوڵمان، ئێزدی، عەرەب، سوریانی و ئاشوری پێکەوە بەشداری شۆڕش بوون. پێکهاتەکانی شارەکە ئاماژە بەوە دەکەن، بە فیکر و فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد پێکەوە ژیانێکی هاوبەشیان دروستکردووە. -
"دەوڵەتی تورک ئاو وەک چەک بەکار دەهێنێت و هەوڵی چارەسەریی کێشەی ئاوی حەسەکە دەدرێت"
ئەندازیار نیدال محەمەد مەحمود رایگەیاند، دەوڵەتی تورک ئاو وەک چەک بەکاردێنێت. ڕاشیگەیاند، بەڕێوەبەریی خۆسەر لەگەڵ چارەسەرێکی کاتی، بەردەوام بووە لە هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی هەمیشەیی کێشەى ئاوەکەی حەسەکە. -
داگیرکەران لە عەفرین ١٠ هاوڵاتیان ڕفاند
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندێکی سەر بە ناوجەی مابەتای عەفرین ١٠ هاوڵاتی مەدەنیان ڕفاند.