مامۆستا و دایکانی ئاشتی کانتۆنی قامشلۆ ئەمڕۆ سەردانی چالاکوانیان کرد لە سێمالکا.
دایکانی ئاشتی و مامۆستایان تاوەکو شوێنی چالاکیەکە ڕێپێوانیان ئەنجامدا و لەوێ قسەیان بۆ راگەیاندنەکان کرد.
عەبدولعەزیز میرزا ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی کۆمیتەی خوێندنگاکانی گرکێ لەگێ قسەی کرد و رایگەیاند، "لە کاتێکدا کە دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدات دیموگرافی کوردستان بگۆڕێت و چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت و دەیەوێت گەلی کورد لەناوببات، پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) پشتگیری لە دەوڵەتی تورک دەکات و گەریلاکان و تەڤگەری ئازادی کوردستان دەکاتە ئامانج."
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە کە ئەم قۆناغەی کە کوردستانی پێدا تێدەپەڕێت پێویستی بە یەکهەڵوێستی و یەکێتی هەیە لەدژی پلان و پیلانگێڕیەکان.
هەروەها بانگ لە پەدەکەکرا کە تەرمی گەریلا شەهیدەکان رادەستی خانەوادەکانیان بکاتەوە و داواکاری چالاکوانان جێبەجێ بکات.
ف.ق