لە منبج ٣ چەتەی داعش دەستگیرکران

یەکینەکانی دژە تیرۆری سەر بە ئەنجومەنی سەربازی منبج (یات) لە خاڵێکی پشکنین لە منبج، ٣ چەتەی داعشیان دەستگیر کرد کە خۆیان لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا شاردبووە.

یەکینەکانی دژە تیرۆری سەر بە ئەنجومەنی سەربازی منبج (یات) لە خاڵێکی پشکنیندا لە منبج ئۆتۆمبێڵێکی گۆماناویان ڕاگرت.

یەکینەکانی یات لە کاتی پشکنینی ئۆتۆمبێڵەکەدا ٣ چەتەی داعشیان دەستگیرکرد کە خۆیان لەنێو کەلوپەلی نێو ئۆتۆمبێڵەکەدا شاردبووە.

لەگەڵ شۆفێری ئۆتۆمبێڵەکە ٢ چەتەکەی داعش رادەستی لایەنە پێوەندیدارەکان کران.

ف.ق