٥٠ زرێپۆشی سەربازی لە نێوان گرێ سپی و عەین عیسا بڵاوکرانەوە

جموجوڵی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە پاشماوەی چەتەکانی داعش و قاعیدە و نوسرە لە نێوان گرێ سپی و عەین عیسا بەردەوامە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە یەکینەکانی سوریای دیموکراتیکەوە بەدەستهاتوون؛ ئێوارەی دوێنێ ٥٠ زرێپۆشی سەربازی لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانییەوە لەنێوان گرێ سپی و عەین عیسا بڵاوەیان پێکراوە.

 دوای هەڕەشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا جموجۆڵی چەتەکان لەم ناوچەکە زیادی کردووە.

ئێوارەی دوێنێ، جموجوڵێکی نائاسایی ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی چەتەکان لە هێڵی سنووریی عەین عیسا، تل تەمر، زرگان و کۆبانێ هەبوو.

هاوکات فڕۆکەی چاودێریی دەوڵەتی تورک بە ئاسمانی ناوەندی شاری کۆبانێ و بە سەر شارۆچکەی سرینی ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ و بە سەر شارۆچکەی شیوخ لە ڕۆژئاوای ئەو شارەدا دەسوڕانەوە.

لە دوو هەفتەی ڕابردووەوە تاوەکو ئێستا فڕۆکە چاودێرییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە ئاسمانی کانتۆنی کۆبانێدا دەسوڕێنەوە.

ژ.ت