داگیرکەران لە عەفرین ١٠ هاوڵاتیان ڕفاند

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندێکی سەر بە ناوجەی مابەتای عەفرین ١٠ هاوڵاتی مەدەنیان ڕفاند.

بەپێی سەرچاوەکان لو گوندی ماملای ناوچەی مابەتا ١٠ هاوڵاتی مەدەنی ڕفێنراون.

ناوی ٧ کەس کە ڕفێنراون بەم شێوەیەیە: ئەحمەد ئیبراهیم، خەلیل عوسمان، سەلحا عوسمان، نەجیب کوردی، محەمەد حسێن بەکۆ، سوبحی عومەر و شوکری عومەر.

لە مانگی ئازاری ٢٠١٨ەوە لە عەفرین کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە، رژێمێکی چەتە و تیرۆر جێگیرکراوە. بە شێوەیەکی سیستماتیک شەڕ هەیە. شارەکە بۆ گۆڕەپانێکی تۆقاندن، کوشتن، ئەشکەنجەکردن گۆڕاوە و تاڵان و کۆچبەری دەستی بەسەر هاوڵاتیاندا کێشاوە.

ف.ق