داگیرکەران لە عەفرین ٢ ژنیان ڕفاند

لە ناوچەی ڕاجۆی عەفرین، میتی تورک و چەتەکانیان هەڵیانکوتایە سەر گوندی ئەتمانا و بە بیانووی ئەوەی پێشتر مامۆستای زمانی کوردی بوون، ٢ ژنیان ڕفاند.

دەوریەکی هاوبەشی چەتەکان و میتی تورکی داگیرکەری لە گوندی ئەتمانای ناوچەی ڕاجۆی عەفرین دوو ژنیان بە ناوی هێڤین ئەحمەد و جیهان محەمەد عەلی قەرۆ حسۆیان بە بیانووی ئەوەی پیشتر مامۆستای زمانی کوردی بوون، ڕفاند. هەردوو ژنەکە هاوسەرگیریان کردووە و خاوەنی منداڵن.

بەپێی سەرچاوەکان هەردوو ژنەکەیان بۆ زیندانی مەرعاتی ناوەندی عەفرین بردووە.

سەرچاوەیەکیش باسی ئەوەی کردووە کە جیهان محەمەد عەلی لە بەرانبەر هەزار و ٥٠٠ لیرەی تورکی ئازادکراوە، بەڵام چارەنووسی هێڤین ئەحمەد نادیارە.

تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هەرێمە داگیرکراوەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە و بەپێی ئامارەکان لە عەفرین ٨٤ ژن کوژراون، بە هەزاران ژن ڕفێنراون و ٦ ژنیش خۆیان کوشتووە. بە هەزاران ژن لە زیندانەکانی چەتەکان و میتی تورک رووبەرووی ئەشکەنجە و دەستدرێژی بوونەتەوە.

ف.ق