لە تەل حەمیس ٤ چەتە دەستگیرکران
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی تەل حەمید ٤ چەتەیان دەستگیر کرد و دەستیان بە سەر ژمارەیەکی زۆر بەڵگە و کەلوپەلی سەربازیدا گرت.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی تەل حەمید ٤ چەتەیان دەستگیر کرد و دەستیان بە سەر ژمارەیەکی زۆر بەڵگە و کەلوپەلی سەربازیدا گرت.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، هێزەکانیان لە گوندەکانی ناوچەی تەل حەمیسی کانتۆنی قامشلۆ، شانەیەکی تیرۆریستیان دەستگیکردووە کە ٤ کەس ڤووب و دەست بەسەر ژمارەیەک بەڵگە و کەلوپەلدا گیراوە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، دوای چاودێریکردنی شانەکە و کۆکردنەوەی بەڵگەکان ئاشکرا بووە کە دەستی ئەو چەتانە کە کردەوە تیرۆریستیەکاندا هەبووە.
باسی ئەوەشی کە کە شانەکە لە ٤ کەس پێکهاتووە و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە کەمینێکی هاتدا دەستگیرکراون.
بەڵگە و چەک و تەقەمەنیەکان بەم شێوەیەیە:
٣ کڵاشینکوف
٩ مەخزەنی کڵاشینکوف
١٩٧ گولەی کڵاشینکوف
١ ڕەخت
دەمانچەیەکی عەیار ٩ ئێم ئێم و دوو مەخزەن
١٩ گولەی دەمانچە
١٩ گولەی بڕنەو
جلێکی سەربازی
٢ بۆمب
هەزار و پێنج سەد دۆلار و ١٤٠ هەزار و ٥٠٠ لیرەی سوری
٣ چەکی سپی
٩ تەلەفۆنی دەستی
١٠ سیمکارتی تەلەفۆن
بەڵگەی کەسایەتی عێراقی و سوری
ف،ق