لە کۆبانێ بە هەزاران کەس هێرشەکەی قامشلۆیان شەرمەزار کرد

لە کانتۆنی کۆبانێ بە هەزاران کەس هێرشی دەوڵەتی تورکیان لەبەرانبەر خانەوادەی گولۆ شەرمەزار کرد.

لە گۆڕەپانی شەهید عەگیدی کۆبانێ، عارف بالی ئەندامی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی هەرێمی فورات قسەی کرد و گوتی، "دەوڵەتی تورک دوژمنی گەلی هەرێمەکەیە. دوێنێ هێرشی کردە سەر کۆبانێ، ئەمڕۆ هێرشی کردە سەر قامشلح و سبەینێ هێرش دەکاتە سەرهەولێر و هەموو شارەکانی کوردستان دەکاتە ئامانج."

عارف بالی باسی ئەوەی کرد کە پێویستە دەوڵەتانی جیهان دەست لە جێدەنگی و بێویژدانی خۆیان بەردەن و تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لە بەرانبەر گەلانی هەرێمەکە ببینن."

هەروەها داوای لە گەلی کورد و هەموو پێکهاتەکان کرد کە لەبەردەم هێرشەکان بوەستنەوە و پێکەوە لە هەرێمەکە، دەستکەوتەکان بپارێزن، خۆیان رێکبخەن و خائینەکان لە هەرێمەکە دەربکەن.

لە ٩ی تشرینی دووەمدا فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گەڕەکی هلێلی قامشلۆ ئۆتۆمبێڵێکی مەدەنیان کردە ئامانج و لە ئەنجامدا ٣ هاوڵاتی لە خانەوادەیەک شەهید بوون.

ف.ق