٢١ ساڵ لە ئیمڕالی و هەنگاوێکی نوێ – ٣٠

ڕەفعەت ئیلگاز لەبارەی ئیمڕالی دەڵێت، "دۆخەکە سەختە، بەهێزترین زیندانی زیاتر لە ٢ ساڵ ناتوانێت بەرگە بگرێت". ڕێبەری گەلی کورد لە دۆخێکی سەختدا، ئەشکەنجەی سپی و بە نایاساییەک کە لە جیهانی دەرەوە دابڕاوە، ٢١ ساڵە هەوڵ دەدات بژی.

"لە ئیمڕالی بە ڕۆژ زیندانی و بە شەو ئازاد بوون. کاتێک لە سەرەوە سەیری ئیمڕالی دەکەیت وەک بەهەشت وایە، کاتێک دەچێتە ناوەوە وەک جەهەنەمە. ڕەزی ترێ، داری هەرمێ، سێو، قوخ و گیلاس، هەموو نیعمەتێک، تامەکەیان بەهەشی بوون، بەڵام ئەوانەی میوەکانیان لێدەکردەوە جەهەنەمی بوون، واتە دەستگیرکرابوون." وێنەکێش ئیبراهیم بالابان کە ساڵی ١٩٤٥ ڕەوانەی ئەو زیندانە کرا، بەم شێوەیە باسی لە ئیمڕالی کردووە. بالابان کە سالی ٢٠١٩ کۆچی دوایی کرد، ٣ ساڵ لە زیندانی ئیمڕالی مایەوە و دواتر بە دەستی خۆی وێنەی ئیمڕالی کێشا.

وێژەوانێکی تورک بەناوی ڕەفعەت ئیلگازیش لە کۆتایی ساڵەکانی ١٩٣٠ کە لە ساناتۆریوم ساکاجیک دەبێت و بۆ چارەسەری چووەتەوە ئەوێ، چارەسەری ئەو زیندانیانە دەکرد کە لە ئیمڕالیەوە بۆ لای دەهێنران. ئیلگاز دەڵێت، "بەهۆی نسرمبوونی دورگەکە هەموو کەسێک نەخۆش دەبوو. دۆخی ئیمڕالی زۆر سەختە، بەهێزترین زیندانی بە تەنها ٢ ساڵ دەتوانێت بەرگە بگرێت. لە 'چێرۆکی زەردی' ڕەفعەت ئیلگاز دا کە یەکەمجار لە ساڵی ١٩٧٦دا چاپکرا، بەشێک هەیە کە سەرنجی مرۆڤ ڕادەکیشێت کە ئەمەیە:

"گوێم لەو کەسانە دەگرت کە لەگەڵ جەندرمەکان دەهاتن بۆ لامان، دەمنووسی. چاوەڕێی ڕۆژێک بووم کە گۆڤارەکەمان دەستی پێبرکردایە و منیش ئەوانەی کە نووسیومە بڵاوی بکەمەوە."

"من لە ژوورەوە دەمێنمەوە، زیندانەکە پڕ دەبێت و چۆڵ دەبێت. خەڵکێکی زۆر لە زیندانی ئیمڕالیەوە دەهێنران، بە پێی زانیاریەکانم لە دورگەکە هیچ پزیشکێک نەبوو. بەڕێوەبەرێکی بێویژدان هەبوو. ڕێگای نەدەدا زیندانیان لە ڕێڕەوی زیندانەکەش بمێننەوە، ئەوانی بە زەویدادەدا و کاری قوڕسی پێدەکردن. پێویست بوو هەموو نەخۆشەکان بۆ سوڵتان ئەحمەد ڕەوانە بکرێن، بەڵام بە تەنها ئەو کەسانە ڕەوانە دەکران کە دۆخی تەندروستیان زۆر خراپ بوو، بە تایبەتی لەم ماوەیەی دوایی. یەکێک لەوان نەچووتە ژوورەوەش لە بەردەم زیندانەکە گیانی لەدەستدا.

لە لایەن هەندێک زیندانیەوە ئاگادار کرامەوە کە لە ئیمڕالی سەگێک هەیە. سەگی بەڕێوەبەرەکە بوو... لەناو جامێکی شوشەدا ئاوی دەخواردەوە، خواردنەکەشی بە تایبەتی لە چێشتخانەکانەوە دەهات. دوو زیندانی بەخێویان دەکرد. لە ئیمڕالی دۆخی ژیان سەخت بوو. سزادراوان لە ناو دورگەکە کاریان دەکرد. بەڕێوەبەرەکە دەیوت، هەر نەخۆشێک ببینێت، سزای دەدات، واتە نەخۆشیی قەدەغەکردبوو. بەڵام نەخۆشی گوێی بە قەدەغە نەدەدا. کاتێک زیندانیان دەبوورانەوە و دۆخی تەندروستیان خراپتر دەبوو، بەڕێوەبەر هەوڵیدەدا دۆخەکە بشارێتەوە. ڕێگەی نەدەدا نەخۆشەکان بۆ سولتان ئەحمەد ڕەوانە بکرێن. رێگەی نەدەدا ڕۆژێک لە ڕێڕەوی زیندانەکەش بمێننەوە."

لەبارەی قسەکانی رەفعەت ئیلگاز چی وت؟

سەرەتای سالی ٢٠٠٠ دەوڵەتی تورک بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دەستی بە دروستکردنی ڕژێمی ئینفازی ئاسایشی زۆر و قوڕسکراو' کرد بۆ ئەوەی لە جیهان داببڕێت، گۆشەگیری ڕەها لەسەری بەڕێوەببرێت و لەناو ئاوهەوایەکی خرابدا بمێنێتەوە. ئۆجالان کە ٢١ ساڵی خۆی لە ئیمڕالی تێپەڕ کردم کە لە ئیمڕاکی دەنگ، ڕەنگ، ئاسۆ، کەشوهەوای پاک و هاوکاریەکان سنوردارکرابووم، بە گۆشگیری ڕەها لەناو تەنیاییدا هێلرایەوە و هەموو ئەو شتانەی کە بۆ ژیان پێویستین قەدەغەکران و لە قسەکانی ڕەفعەت ئیلگاز لەبارەی ئیمڕالی زیاتر قسەی کرد و لە ساڵانی ڕابردوودا لەبارەی دۆخی خۆی و تەندروستی خۆی وتی:

"بەیانیان نیو کاتژمێر و دوای نیوەڕۆ نیو کاتژمێر دەتوانم هەوایەکی پاک هەڵبمژم. کە کاتی هەڵمژینی هەوای پاکیان کەمکردەوە، کێشەی تەندروستی دروست بوون. ناو دەمم بریندار بووە، هەمووی بووەتە برین. پزیشک دێت و سەیری دەکات و هیچ شتێک ناکات. ئەوەش بەهۆی بێ هەواییە. بە شەو بە تەنها نیو کاتژمێر دەخەوم. هەناسەم تووند دەبێت، ئاوی لوتم بێزارم دەکات و دەسووتێتەوە.

لە ژوورەکەمدا پەنجەرەیەکی بچووک هەبوو، ئەوەشیان گۆڕی، کاتێک داخراوە ناتوانم هەناسە هەڵبمژم، کاتێک دەیکەمەوە ساردە. وایان لێکردووە کە یان دەبێت کراوە بێت یان داخراو بێت، ناتوانم نیوەی بکەمەوە. کاتێک داخراوە ژوورەکە وایلێدێ کە ناتوانم هەناوە هەڵبمژم. کاتێک دەکرێتەوە، ناو ژوورەکە سار دەبێت. بە شەو زۆر جار ناچار دەنم لەخەو هەستم بیکەمەوە یان دایخەم. بۆیەش هەرچەند هەوڵ دەدەم ناتوانم بخەوم. ئەو دکتورەی کە بۆ ئێرە هات پێی وتم. وتی بەهۆی ئەوەوەیە کە کێشەی هەناسەدانت هەیە. هەروەها لەبەرئەوەی شوفاژ نییە، سپلیتی ناو ژوورەژە زۆر گەرم دەبێت و زۆر وشکە. ئاوی لوتم دێت و بەلخەمم هەیە.

پێشتر قەنەفەیەکیان پێم دابوو، کەمێک پزیشکی بوو، ئەو قەنەفەیەیان برد و کورسیەکی ڕەقیان هێنا. کاتێک لەسەری دادەنیشم تووشی کێشە دەبم، دەبێتە هۆی دروستبوونی برین. تا ئێستاش سەرم دەئاوسێ. تا ئێستاش قوڕگم ژان دەکات. هەروەها ئەم ماوەیەی دوایی گیانم دەخورێ. لەگەڵ ئەوەی هەموو ڕۆژێک خۆشم دەشووم بەڵام سەرم دەخورێت. هەروەها قاچ و ڕانەکانم دەخورێن. دکتور بە تەنها پشکنین بۆ فشاری خوێنم دەکات.

ئەو شوێنەی دەخورێت خوێنی لێ دێت، بوون بە برین و جێگایان دیارە، بەڵام تلوقی بچووک و سوور دروست دەبن. مووم ناوەرێت. کاتێک دەست لە قاچەکانم دەدەم، زۆر دەخورێن. تا ئێستا هیچ پزیشکێکی پێست پشکنینی بۆ نەکردووم. پێویستە پزیشکێکی پێست پشکنینم بۆ بکات. ماوەیەک پزیشک هاتن، بەڵام بە باشی پشکنینیان نەکرد. بەڵام پزیشکی پێست نەهاتوون. لە مێژە ئەم کێشەیەم هەیە و بێزارم دەکەن. لوتم نەگیراوە، ئاوی لێدێ، تامێکی ناخۆش لە دەمم دێت و دەسووتێتەوە. ئەو تەخت و یاتاخەی کە لەسەر دەخەوم زۆر ڕەقە و ئەوەش پەراسوو و پشم ئازار دەدات، بۆیەش ناتوانم باش بخەوم، ناتوانم هەناسە هەڵبمژم. ئەگەر تەخت و یاتاخەکەم بگۆڕن باش دەبێت.

کێشە تەندروستیەکانم بەردەوامن. تا ئێستاش سووتانەوە لە قوڕگمدا هەیە. دۆخی خراپ بەردەوامە. دوێنێ پزیشکێک هات. ئەو دەنگەی کە لە گوێم دێ بە سینوزیتەوە بەستیەوە. سینوزیتم زیادی کردووە و بە تەواوی قوڕگ و گوێمی داپۆشیوە. پزیشکەکە وتی، سووتانەوەی چاوەکانم، هەروەها ئەو کێشەیەی کە لە کاتی قسەکردنیشدا تووشم دەبێت، بەهۆی ئەو سینوزیتەیە. وەک ئێوە دەزان بارودۆخی من لێرە زۆر قوڕسە. نووسەری ڕەفعەت ئیلگازیش باسی ئەوەی کردبوو و وتیبووی، "ئەگەر دوو ساڵ لێرە بژی واتە زۆر گرنگە." من چەندین ساڵە لێرە بەرخۆدان دەکەم. نازانم تا کەی دەتوانم بەرخۆدان بکەم. ئێرە زۆر بێهەوایە. ئۆکسیجن کەمە. وەک پێویست ناتوانم هەوا هەلبمژم. بەهۆی ئەوەی نسرمە و کەش و هەوای خراپی دورگەکە کاریگەری زۆر خراب لەسەر تەندروستی دروست دەکات، ئاگاداری تەندروستی خۆمم. نازانم تا کەی دەتوانم بەرخۆدان بکەم، بەڵام لەگەڵ ئەوەش هەوڵ دەدەم بەرخۆدان بکەم.

من ئەوەم بە شاندی سی پی تی و شاندی پێشوو کە سەردانیان کردم ڕاگەیاند کە کێشەکانم بەردەوامن. پزیشکەکان کە لێرە پشکنینیان بۆ کردم وتبوویان کە بوری هەناسەدان کە تا جگەر دەڕوات زیانی زۆری بەرکەوتووە و دەتوانرێت بگوترێت کە لە دۆخێکی خراپدایە. بۆری هەناسەدانمیان بە بۆری زوپا شوبهاندبوو کە ڕەش بووە و بێکەڵک بووە. سپرایەکیان پێدام، بەکاری دەهێنم. بەرلە بەکارهێنانی سپرایەکە، دوو ساڵ بوو بە تەواوی نەمدەتوانی ئۆکسیجن هەڵمژم. دوای بەکارهێنانی هەندێک هەناسەم باشتر بووە. لەهەمانکاتدا لە لەشمدا وشکبوونەوەیەک دەستیپێکرد."

هەنگاوی کات کاتی ئازادیە

عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لەگەڵ ئەوەی گۆشەگیریەکی رەها، ئەشکەنجەی سپی و سیستمی ئەشکەنجە کە لە جیهانی دەرەوە دایدەبڕێت، بەسەریدا سەپێنراوە، بەڵام لە ڕووی زانست، سیاسەت و فەلسەفەوە قوڵ بووەتەوە، لەبارەی دیموکراسی، ڕۆشنبیری، هاوسەنگی ئیکۆلۆژی، ژن، پاراستنی ڕەوا و گۆڕەپانی مەدەنی، شرۆڤە و شیکاری و بەرهەمی زۆری نووسیوە. پێشیازەکەنای بۆ چارەسەری وەک پارادیگمایەک پێشکەش کرد بۆ کوردستان و تورکیا و هەرێمەکە کە خاوەن گرنگیەکی مێژوویی وەک مۆدێلی ؛شارستانی دیموکراتی و کۆمەڵگای ئیکۆلۆژی دیموکراست و کۆنفیدڕالیزمی دیموکراتیکیە'.

ڕایدەگەیەنێت کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە هەموو ڕۆژێک گێژاوەکە زیاتر دەبێت و کوردستان کە ڕووبەڕووی داگیرکەری و فاشیزمی تورک بووەتەوە و لە قەیرانی ئابوری و کۆمەڵایەتیدا خنکاوە و لەمبارانەوە خاوەن ڕامان و هزری چارەسەریە. لەبەرئەوەش کونسەی بەرێوەبەری کەجەکە لە ١٠ی ئەیلولی ٢٠٢٠دا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە ١٢ی ئەیلول بە دروشمی ' بەسە بۆ گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری، کاتی ئازادیە' دەست بە هەنگاوێک دەکەن. کەجەکە لەبارەی پێویستی ئەم هەنگاوە ڕایگەیاند:

"دەرفەتێکی گرنگ لەبەردەم کوردان، هێزە دیموکراتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە. کورد و هێزە دیموکراتەکان بە سەرکەوتنێکی گەورەوە لەناو ئەم قۆناغە کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گێژاوێک دروست بووە، دێنە دەرەوە. دەستەی بەڕێوەبەرمان و نوێنەرانی ڕێکخستن و دەزگاکانمان لەم قۆناغە گرنگەدا کۆبوونەوە و دەرفەتەی بەردەست و مەترسیەکەیان بە فراوانی شیکردەوە و بڕیاری گرنگیاندا. لەم چوارچێوەیەدا لەدژی مەترسیەکان، بۆ ژیانی ئازادی و دیموکرات، لە چوار پارچەی کوردستان لە دەرەوەی وڵات و لە هەموو وڵاتێک کە کوردی تیدا دەژی بە دروشمی ' بەسە بۆ گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری، کاتی ئازادیە' لە ١٢ی ئەیلولدا دەست بە هەنگوێکی دیموکراتیکی شۆڕشگێری دەکەین. ئامانجی هەنگاوەکە هەڵوەشاندنی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە – ئەرگەنەکۆنە کە سیستمی ئەشکەنجەکەی کە پشت بە ئەشکەنجەی ئیمڕالی دەبەستێت بۆ شەڕی تایبەت گۆڕیوە و لەدژی گەلی کورد شەڕی دەروونی بەڕێوە دەبات و داگیرکەری فراوان دەکات و لە ناوخۆ و دەرەوەدا لەدژی گەلی کورد و گەلانی ناوچەکە فشاری فاشیستانە دروست دەکات.

- کۆتایی  -

ف.ق