داگیرکەران بێ پسانەوە هێرش دەکەن، گەریلا خۆیان دەپارێزن

سوپای تورکی داگیرکەر ١٠ جار بە فڕۆکەی شەڕ، ٤٤ جاریش بە کاتیوشا و تانک گۆڕەپانەکانی گەریلای بۆردومان کرد. لە ئەنجامی وەڵام و بەرپەرچدانەوەی گەریلا بۆ هێرشەکان ٥ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران.

لە راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا هاتووە: "هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بەردەوامە. لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا شەڕ هاتووەتە ئاراوە و هێزەکانمان بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن بەرپەرچیان وانەتەوە. سوپای تورک ١٠ جار بە فڕۆکەی شەڕ، ٤٤ جاریش بە کاتیوشا و تانک بۆردومانی هەرێمەکانی پاراستنی مێدیایان کردووە. هاوکات هەوڵ دەدات کە بە حەفارە سەنگەرەکانی بەرخودانمان بڕوخێنێت و لە گۆڕەپانەکە سەنگەر لێبدات. هێزەکانمان بەرپەرچی ئەوەشیان دایەوە و لە شەڕدا ٥ داگیرکەر سزادران.

لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا لەبارەی هێرشەکان بۆ سەر گۆڕەپانەکانی بەرخودان زانیاری بەرفراوان خراوەتەڕوو. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:

"لە رۆژئاوای زاپ؛

'٣٠ی ئایار کاتژمێر ١٣:٣٠ داگیرکەران هێرشیان کردەسەر هێزەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم و هەوڵیاندا تیایدا جێگیربن. هێزەکانمان بەمەبەستی خۆپاراستن بەرپەرچیان دانەوە. لە ئەنجامی ئەوەدا رێگریی لە داگیرکەران کرا کەو هەوڵیان دەدا بچنە سەنگەرەوە. کاتژمێر ١٦:٤٠ داگیرکەران جارێکی دیکە دەستیان بە جموجۆڵ کردەوە و هێرشیان ئەنجامدا. هێزەکانمان بەرپەرچیان دانەوە.

٣١ی ئایار کاتژمێر ١٢:١٥ داگیرکەران هێرشیان کردەسەر هێزەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم و هەوڵیاندا بچنە ناو سەنگەرەوە. هێزەکانمان بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن بەرپەرچیان دانەوە. دواتر سوپای تورکی داگیرکەر بۆردومان گۆڕەپانی بەرخودانی کرد.

لە هەرێمی ئاڤاشین؛

٣٠ی ئایار کاتژمێر ٠٨:٠٠ داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی وەرخەلێ کەوتنە جموجۆڵەوە و هێرشیان کردەسەر هێزەکانمان. هێزەکانمان بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن بەرپەرچیان دانەوە و لە ئەنجامدا ٥ داگیرکەر سزادران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

٣٠ی ئایار لە مەتینا گۆڕەپانەکانی شاخی چارچەل و گوندی شێلازێ ٢ جار، لە رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی شاخی بەهار، شاخی جودی و شاخی ئامێدی ٧ جار، لە گارە شاخی زەنگیل جارێک واتە بە گشتی ١٠ جار ئەو شوێنانە بە فرۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

٣٠ و ٣١ی ئایار لە رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم و شاخی جودی، لە رۆژهەڵاتی زاپ سەنگەرەکانی بەرخودانمان لە سیدا ٤٤ جار بە کاتیوشا و تانک بۆردومان کران.

سوپای تورکی داگیرکەر ٣٠ و ٣١ی ئایار هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم و هەوڵیاندا بە حەفارە سەنگەرەکان بڕوخێنێنن.

سوپای تورکی داگیرکەر ٣٠ و ٣١ی ئایار هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی بەرخودانمان لە چەمچۆ و بە چەکی سوک و قورس بۆردومانیان کردن و هەوڵیاندا بیانروخێنن".

هـ . ب