لە ئامەد زیندانیەک ئەشکەنجەکرا: پەنجەکانی شکێنران
لە زیندانی پیتی (تی) ژمارەی ٣ی ئامەد، قوربان ئوزجان زیندانی سیاسی ئەشکەنجەدرا و پەنجەکانی دەستی شکێنران.
لە زیندانی پیتی (تی) ژمارەی ٣ی ئامەد، قوربان ئوزجان زیندانی سیاسی ئەشکەنجەدرا و پەنجەکانی دەستی شکێنران.
بەپێی زانیاریەکان، لە زیندانی پیتی (تی) ژمارەی ٣ی ئامەد، قوربان ئوزەن زیندانی سیاسی ئەشکەنجەدرا و پەنجەکانی دەستی شکێنران.
خانەوادەی ئۆزجان کە دوێنی بە تەلەفۆن لەگەڵ کوڕەکەیان قسەیان کرد رایانگەیاند، کوڕەکەیان وتویەتی، پاسەوانەکانی چەند رۆژ لەمەوبەر ئەشکەنجەی کردووە و پەنجەکانی دەستیان شکاندووە.
خانەوادەی ئۆزان باسی ئەوەشی کرد کە لە کاتی قسەکردن بە تەلەفۆن ٣ جار تەلەدۆن داخراوەتەوە و رایگەیاند، بەهۆی ئەشکەنجەدانی کوڕەکەیان، سەردانی کۆمەڵەی یاساناسان بۆ ئازادی لقی ئامەد، کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ لقی ئامەد و سەندیکای پارێزەرانی ئامەدیان کردووە.
خانەوادەی ئۆزان باسی ئەوەی کرد کە ئەوان لەبەرانبەر مەترسی سەر ژیانی کوڕەکەیان نیگەرانن و دەشڵێت، لە روی یاسایی و دەستوریەوە هیچ رێگەیەک بە توندوتیژی نەدراوە.
ف.ق