قەسەدە لەحەسەكە دوو چەتەی دەستبەسەر كرد

قەسەدە رایگەیاند لەشانە نوستووەكانی داعش دوو چەتە كە بەشداری هێرشی سەر هێزە ئەمنیەكان و ناسەقامگیری ئەمنی بوونە، دەستبەسەر كردووە.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكراتیك"قەدەسە" رایگەیاندووە؛ قەسەدە بەهاوكاری هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش، لەنێو شانە نوستووەكانی داعشدا دوو چەتە كە پێشتر لەپەلاماری سەر هێزی لەشكەری و لەدژی سەقامگیری و ئەمنی هەرێمی حەسەكە و گوندەواری ناوچەكە بەشداریان كردبوو، دەستەسەركردووە.
هاوكات قەسەدە راشیگەیاندووە؛ دەستەسەركردنی چەتەكان لەچوارچێوەی زانیاریە ئیستخباراتیەكان لەگەڕەكی ئەلبۆمەیش لەحەسەكە پێكهاتووە و هاوكات لەئۆپەراسیۆنەكەدا بڕێك چەك و جبەخانە و بەڵگەی ساختەش دەستیان بەسەردا گیراوە.
لەكۆتاییدا قەسەدە دەڵێت:"ئەم ئۆپەراسیۆنە لەچوارچێوەی رەنج و شەونەخۆنی قەسەدە بۆ پاراستنی ئەمن و ئاسایش لەشار و شارۆچكەكانی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا پێكهاتووە".