سوپای عێراق هەڕەشەی دەستوەردان لە ئاسایشی ئێزیدخان دەکات

لە شەنگال هەوڵی تێکدەرانەی سوپای عێراق بەردەوامە. هەڕەشە لە ئاسایشی ئیزیدخان دەکرێت کە بارەگاکانی چۆڵ بکات، بە پیچەوانەوە هێز بەکاردەهێنێت.

لە شەنگال جموجووڵی سوپای عێراق بەردەوامە و ئەو دۆخە ئاڵۆزی زۆر دروست دەکات. چەند رۆژێکە سوپای عێراق بە بیانوی جیاوازەوە هێزەکانی لە عێراق زیاتر دەکات و رێگە بۆ ئاڵۆزی دەکاتەوە.

ئەمڕۆ کاتژمێر ١٣:٠٠ لیوا ڕۆکن جەبار قاعید عەمەلیاتی رۆژئاوای نەینەوا نیو کاتژمێر مۆڵەتی دابوو بە هێزەکانی ئاسایشی ئێزیدخان کە سنونێ چۆڵ بکەن.

هەروەها هەڕەشەی  لە ئاسایشی ئێزیدخان کردبوو کە ئەگەر نەچنە دەرەوە، هێز بەکاردەهێنن.

بەهۆی هەڕەشەکانی سوپای عێراق ئاڵۆزی لە سنونێ بەردەوامە.

ف.ق