یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە ئامەد لە دژی هێزەکانی پۆلیس چالاکیان ئەنجامدا

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید نەعمان ئامەد و شەهید ساکینە جانسز لە شاری ئامەد، لە دژی هێزەکانی پۆلیسی فاشیستی تورک چالاکیان ئەنجامدا.

لەم بارەیەوە یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە راگەیێنراوێکیان بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:

"٢١ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی فارقینی شاری ئامەد لە کاتژمێرەکانی شەودا، ٣ چالاکی لە یەک لەدوای یەک ئەنجامدران:

٢١ی تشرینی یەکەم، لە دژی هێزەکانی پۆلیسی تایبەت لە ناوچەی باخچەی کشتوکاڵی لە گەڕەکی تەکەلی فارقین، بە چەکی سووک و بومبی دەستی، چالاکیەک ئەنجامدرا. لەو چالاکیەدا ژمارەیەک پۆلیس بریندار بوون و چەندین ئامبولانس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.

هەمان رۆژ، لە کاتژمێرەکانی شەودا، لە گەڕەکی مەسجیت لە دژی ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆشی داگیرکەران، بە بۆمبی دەستی چالاکیەکی کاریگەر ئەنجامدرا. لەو چالاکیەدا، هێزی داگیرکەران دەستڕێژی گولەیان کرد بە دەوروبەریان و رایان کرد.

دیسان هەمان شەو، لە دژی هێزێکی پۆلیس کە لە گەڕەکی کۆنگا ئازیزئۆغلوی ناوچەی فارقین جێگیر کرابوون، بە بۆمبی دەستی چالاکیەکی کاریگەر ئەنجامدرا. لەو چالاکیەدا ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن پشتڕاست نەکرایەوە.

تا ئەو رۆژەی رێبەر ئاپۆ و گەلەکەمان ئازاد نەبن، کۆتایی بە چالاکیەکانمان نایەت. گەورەترین سەرکەوتن، ئازادی رێبەر ئاپۆ و گەلەکەمانە."

ز.ش