ئایا مەخموور بە بۆمبی کیمیایی بۆردومانکراوە

گەلی مەخموور ڕایگەیاند، لە کاتی بۆردومانی ناوچەکەیان لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە، بۆمبێک بەر تاوەرەبەردێک کەوتووە کە لە بۆمبەکانی تر جیاوازە و پیدەچێت بۆمبی کیمیایی بێت.

سوپای تورک شەوی ١٥ی حوزەیران بە ٣٠ فڕۆکەی شەڕ، لەگەڵ فڕۆکە بێفڕۆکەوان و فڕۆکە بێفڕۆکەوانە شەڕکەرەکانی مەخموور، شەنگال و هەرێمەکانی پاراستنی میدیای بۆردومان کرد. بەهۆی بوردۆمانەکەوە ماڵ و گەوڕی گوندنشینان ڕووخان و زەویە کشتوکاڵیەکان سووتان. دیمەنی نوێی هێرشی بەرانبەر کەمپی پەنابەرانی مەخمووریش بڵاکرایەوە. لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت کە جۆرە بۆمبێک بەکارهێنراوە کە لە بۆمبی کیمیایی دەچێت.

بە پێی وتەی گەلی مەخموور، بۆمبەکە لە تاوەرە بەردێک کەوتووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەی کە شوێنی بۆمبەکەی لێکەوتووە هەمووی بەردە، بەڵام ئاگرکەوتووەتەوە و بەردەکان سووتاون و ئاگرەکە چەند کاتژمێرێک بەردەوام بووە. دانیشتووانی مەخموور رایانگەیاند کە بۆنی سێو و بۆنێکی جیاواز لە ناوچەکە بڵاوبووەتەوە و دەڵێن بۆمبەکە بۆمبێکی کیمیایی یە و داوا دەکەن لێکۆلینەوە بکرێت.

ف.ق