تورکیای داگیرکەر هاوڵاتیانی برادۆستی بۆردوومان کرد

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک، بۆردوومانی هاوڵاتیانی مەدەنییان کرد و بە هۆیەوە هاوڵاتییەک شەهید بوو.

شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک، لە دەڤەری سیدەکان لە سنووری پارێزگای هەولێر، بۆردوومانی کۆچەرییەکانیان کرد.

بۆردوومانەکە کۆچەرییەکانی کوێستانەکانی بەردە سپییان کردووەتە ئامانج و لە ئەنجامیدا هاوڵاتییەک لە عەشیرەتی سورچی شەهید کردووە.

ئەو هاوڵاتییە ناوی "عوسمان"ـە و لە بنەڕەتدا خەڵکی شارۆچکەی ئاکرێی سەربە پارێزگای دهۆکە و لە عەشیرەتی سوورچییە.

تیمەکانی ڕاگەیاندن چونتە شوێنی ڕووداوەکە، بەڵام  ئاسایش ڕێگەی ڕووماڵیان نەدا.

ڕ.ح