تۆپخانەکانی دەوڵەتی داگیرکەر بۆردوومانی سنووری ئامێدی دەکەن

تۆپخانەکانی دەوڵەتی تورک، لەناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە بۆردوومانی گوندەکانی سنووری ئامێدی دەکەن.

ئەمشەو تۆپخانەکانی دەوڵەتی تورک لەناو خاکی باشوری کوردستانەوە بۆردوومانی گوندی نەهێلی-یان کردووە لە شارەدێی دێرەلۆک لە شارۆچکەی ئامێدی.

چەند هاوڵاتییەک لە شارەدێی دێرەلۆک بە ڕۆژنیوز-یان ڕاگەیاند: سوپای تورک لە بارەگاکانییەوە لە شارەدێی کانی ماسی و شارۆچکەی ئامێدیەوە بە چڕی بۆدوومانی گوندی نەهێلی-یان کردووە لە دێرەلۆک.

ز.ش