لە شاخی جودی داگیرکەران دەستیان بە ئۆپڕاسیۆنی سەربازی کرد

سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە هەرێم شاخی جودی بە بەشداری پێکردنی هەزاران سەرباز و بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی، دەستی بە ئۆپڕاسیۆنێکی بەرفراوان کرد.

دوای بڕیار قەدەغەی هاتوچۆ لە لایەن پارێزگای شرنەخەوە، ئۆپڕاسیۆنی سەربازی دەستی پێکرد.

بە پێی زانیاریەکان ئۆپڕاسیۆنە سەربازیەکەی چیای جودی، بە بەشداری هەزاران سەرباز دەستی پێکردووە.

هاوکات ئۆپڕاسیۆنەکە بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی بەڕیوە دەچێت. لە ئێستادا چەندین هەلیکوپتەر و فڕۆکە جەنگی بێفڕۆکەوان بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە.

بەر لە دەستپێکردنی ئۆپڕاسیۆنەکە لە ٢٢ ناوچەی سەر بە شرنەخ و ناوەندی جزیر و سلۆپی بۆ ماوە ٣ رۆژ قەدەغەی هاتوچۆ راگەیێنرابوو.

ز.ش