لە مەریوان ٢ کۆڵبەر کوژران

هێزەکانى رژێمی ئێران لە مەریوان هێرشەکان کردە سەر کۆڵبەرەکان و بەو هۆیەوە ٢ کوڵبەر کوژران و ٥٠٠ کۆڵبەری تریش دەستگیرکراون.

هێزەکانى رژێمی ئێران لە ملەی تەتە لە نزیک شاری مەریوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان هێرشیان کردە سەر کۆڵبەران.

کۆڵبەر نیوز لەوبارەیەوە بڵاویکردەوە، هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە گوندی تەتەی سەر بە شاری مەریوان تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە.

لە ئەنجامی تەقە و دەسڕێژی چەکدارەکانی سوپای پاسداراندا، کۆڵبەرێک راستەوخۆ کراوەتە ئامانج و کوژراوە و کۆڵبەرێکى تریش لە کاتی تەقەکەدا لە شاخەکە بەربووەتەوە و بەو هۆیەوە گیانی لە دەستداوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە هێزەکانی رژێمی ئێران ٥٠٠ کۆڵبەری تریان دەستگیرکردووە و دەستیان بەسەر کەلوپەل و باری کۆڵبەرەکاندا گرتووە.

پێرێش هێزەکانى رژێمی ئێران لەسەر سنووری چاڵدران هێرشیان کردبووە سەر کۆڵبەران و لەو هێرشەدا کۆڵبەرێک بە ناوی رامین بەلخکانلو بریندار بوو بوو.
ژ.ت