لە کوردستان کاتی پشکوتنی هەڵاڵە سوورەیە

لە چیاکانى جۆلەمێرگ هەڵاڵە سورەکان پشکوتن. هەڵاڵە سوورە لە بەهاردا لە چیاکاندا دەڕوێت و دەپشکوێت و گوڵ دەدات، ئەمساڵیش دووبارە پشکوتنەوە و گوڵ و پشکوتنى هەڵاڵە سوورە بۆ ماوەى مانگێک بەردەوام دەبێت.

گوڵی هەڵاڵە سوورە، کە پێی دەوترێت گوڵی خەمبار، هەڵاڵە برایمە و هەڵاڵە برمە لە چیاکانی جۆلەمێرگ، ئێلح، وان، بەدلیس و ئەرزرۆم دەپشکون. سەرباری ئەوەى بڕیار بۆ پاراستنیان دەرکراوە بۆ ئەوەى لە ناوچوون بپارێزرێن، بەڵام هەڵاڵە سوورە مەترسیی لە ناوچوونی لەسەرە.

هەڵاڵە سوورەش لە کێڵگەکاندا بەرهەم دەهێنرێن و لە ناوچەکانى جۆلەمێرگ هەر گوڵێکى هەڵاڵە سوورە بە لیرەیەکە. پێشتر لە هەموو شوێنێکى چیاکاندا هەزاران هەڵاڵە سوورە دەڕوان و دەپشکوتن، بەڵام ئێستا کەمبوونەتەوە.

هەڵاڵە سوورە یەکێکە لە نیشانەکانى هاتنی بەهار و ئومێد و هیوا و سەرلەنوێ ژیانەوە و سەوزبوونی سروشتە لە بەرزیی هەزار و ٥٠٠ مەتر تاوەکو ٣ هەزار مەتردا دەڕوێن و گوڵ دەدەن.

 لەبارەی هەڵاڵە سوورە چەندین چیرۆک و ئەفسانە لە ناو خەڵکدا هەیە. لە ناوچەى جۆلەمێرگ هەموو بەیانییەک وەک فرمێسکی چاو، یەک دڵۆپ ئاو لە گوڵی هەڵاڵە سوورە دێتە خوارەوە، بۆیە پێی دەوترێت "گوڵی فرمێسک، یان گوڵ دەگری". یەکێکی تر لە چیرۆکەکان لەسەر هەڵاڵە سوورە بۆ کاتی لە خاچدانی حەزرەتی عیسا دەگەڕێتەوە، کە مریەمی دایکی عیسا زۆر گریاوە و لەبەر فرمێسکی چاوی مریەم ئەو گوڵە ڕواوە و لەبەر ئەوەش پێی دەڵێن "بوکی گریاو، یان بوکی فرمێسک". لە ناو خەڵکیشدا پێی دەوترێت گوڵی خوێن و لەلای مەسیحیەکانیش بە گوڵێکى پیرۆز دەزانرێت. لە ناو کوردیشدا وەک گوڵی هێمایەک بۆ شەهید بەکار دێت و بە هەڵاڵە سوورە، هەڵاڵە برمە و هەڵاڵە برایمەشی پێدەوترێت.

ژ.ت