ناوەندی هەدەپە لە ئامەد گەمارۆدرا
بۆ رێگریکردن لە گردبوونەوەی گەل لە بەردەم ناوەندی هەدەپە لە شاری ئامەد بە مەبەستی پێشوازیکردن لە رێپێوانەکەی گەلی جۆلەمێرگ، ناوەندی هەدەپە گەمارۆ درا و هێزەکانی پۆلیس بە بەربەست دەوری ناوەندەکەیان گرت.

گەل، دروشمی " بە خۆڕاگری سەردەکەوین "یان بەرز کردەوە. لە ئێستادا هێزەکانی پۆلیسی تورک لە هەوڵی بڵاوەپێکردنی گەلدایە.
بڕیار وایە ئێوارەی ئەمڕۆ گەلی جۆلەمێرگ کە دەستیان بە رێپێوانی دیمۆکراسی کرووە، بگەنە شاری ئامەد و لە بەردەم ناوەندی هەدەپە لێدوانێک بڵاو بکەنەوە.
ز.ش