ڕاگەیەنروی هەپەگە بەم شێوەیەیە:
"هیزەکانمان یەژاستار کاتژمێر ٠٩:٣٠ لە هەرێمی ئاڤاشینی هەرێمی پاراستنی مەدیا چالاکیان لەدژی داگیرکەران لەسەر تەپێ خوەدێ ئەنجامدا. گورزی گەورەیان لە سەنگەر و پەناگانی دوژمندا. ژمارەی کوژراو و بریندارەکان نەزانرا.
هێزەکانمان یەژاستار کاتژمێر ١٥:٢٠ لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ لەدژی داگیرکەران لەسەر گردی خەرەگۆل چالاکیان ئەنجامدا. گورزی گەورەیان لە سەنگەرەکانی دوژمندا، ژمارەی کوژرا و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا.
هێزەکانمان کاتژمێر ١٩:٠٠ لە هەرێمی خواکورکی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لەدژی سەربازە داگیرکەرەکان لەسەر گردی شەهید دەرویش چالاکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا گورزی قوڕس لە پەناگاکانی دوژمندرا و ژمارەیە کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا."
هەپەگە هەروەها ڕاشیگەیاند، ١٥ی حوزەیران کاتژمێر ٠٠:٠٥ فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک گۆڕەپانی دەشتی کافیای هەرێمی گارەی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومان کرد.
هەپەگە باسی ئەوەی کرد کە هیچ زیانێک بەر هێزەکانیان نەکەوتووە.
ف.ق