هەپەگە ناسنامەى ٢ شەهیدی بڵاوکردەوە

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) رایگەیاند، لە هێرشی ٤ی حوزەیرانی دەوڵەتى تورکی داگیرکەردا ٢ گەریلا شەهید بوون. هەپەگە ناسنامەى ئەو گەریلا شەهیدانەى بڵاوکردەوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) رایگەیاند "لە ٤ی حوزەیران دا سوپای تورکی داگیرکەر هێرشێکى ئاسمانیی بۆ سەر ناوچەى ئاڤاشین لە هەرێمەکانى پاراستنی مەدیا ئەنجامدا. لەو بۆردومانەدا ٢ هاوڕێمان شەهید بوون".

 ناسنامەى گەریلا شەهیدەکانى ئەو ھێرشە بەمجۆرەن:

نازناو: بەرچەم ئێرنیستۆ

ناو و پاشناو: مەلەک مال گاز

شوێنی لە دایکبوون شرنەخ

ناوی دایک و باک: سێڤێ – ئەدیب

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ – ئاڤاشین

****

نازناو: تارا ماکۆ

ناو و پاشناو: گەڤەس هاجیلۆ قزلباش

شوێنی لە دایکبوون: ماکۆ

ناوی دایک و باوک: زەریف – موسا

شوێن و کاتی شەهید بوون: ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ – ئاڤاشین

****

لە راگەیاندراوەکەدا لەبارەى تێکۆشانی ئەو گەریلا شەهیدانەوە هاتووە:

"لە دژی جموجوڵی داگیرکەریی دەوڵەتى تورکی فاشیست لەسەر کوردستان، گەلی کورد بە پێشەنگایەتیی گەریلا بەرخودانیى گەورە دەکات و بە ورەیەکى بەهێزەوە وەڵامی هەموو هێرشەکانى دەوڵەتى داگیرکەر دەداتەوە. گەلی کورد لە مێژووی تێکۆشانیدا باج و قوربانییەکى زۆر گەورەی داوە و تێکۆشانی بۆ بوونی خۆی بەردەوامی پێ دەدات. بە دامەزراندنی پەکەکە ترسی دەوڵەتى تورکی داگیرکەر زۆر بووە و گەلی کورد لە سایەى پەکەکەدا هیوا و خەونەکانى گەورە کردووە. لە بەر رووناکیی ئایدۆلۆژیی رێبەر ئاپۆ و پارادیگمای ئازادیی ژنان گەلی کورد هەبوونی خۆیان ناسی و چووەتە قۆناغی بەرخودانێکى بەهێزەوە. دەوڵەتى تورکی داگیرکەر بۆ ئەوەى گەنجانی کورد لە تێکۆشان دوور بخاتەوە، هەموو رێگایەکى قێزەون دەگرێتەبەر و تاقییان دەکاتەوە، بەڵام گەنجانی کورد لەسەر هێڵی عەگید و زیلانەکان بوونەتە فیدایی.

هاوڕێیانمان بەرچەم و تارا بە هەڵوێستی فیداییانە لە دژی گوشاری داگیرکەران وەستاونەتەوە. بۆ ئەوەی داگیرکەری لەسەر کوردستان کۆتایی پێ بهێنن و بۆ ئەوەى بۆ گەلەکەیان ئازادییەک دروست بکەن، بوونە خاوەن هەڵوێستی فیداییانە. هاوڕێیانمان بەرچەم و تارا کاتێک لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیاندا بوون، لە هێرشی ئاسمانیی دەوڵەتى تورکدا شەهید بوون. هەڵوێستی فیداییانەى و فیداکاریی هاوڕێیانمان بۆ ئێمەى هەڤاڵانیان دەبێتە سەرچاوەی بەرخودان.

سەرەتا لە بنەماڵەى هاوڕێیانمان بەرچەم و تارا و سەرەخۆشی لە هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان و دەکەین و بەڵێن دووبارە دەکەینەوە، کە ئێمە تێکۆشانی ئازادیی شەهیدە قارەمانەکانمان بە سەرفیرازی بگەیەنین".

ژ.ت