"بۆ بەدیهاتنی ئاشتی و دادپەروەری دەستی سەرۆک ئاپۆ بگرن"

سیاسەتمەدار لەیلا زانا لە کۆبوونەوەی گەل لە قلەبان گوتی: "بۆ بەدیهاتنی ئاشتی و دادپەروەری پێوستە بەزووترین کات دەستی سەرۆک ئاپۆ بگرن".

ڕێکخستنی ناوچەی قلەبانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) درێژە بە خەباتی هەڵبژاردن دەدات. سیاسەتمەداری کورد لەیلا زانا لە کۆبوونەوەکەدا قسەی کرد.

لەیلا زانا ڕایگەیاند ڕێگەی ئاشتی بە ڕێگەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا تێدەپەڕێت، ڕایگەیاند گەلی کورد سەرەڕای ئێش و ئازاری چەندین سەدە داوای ئاشتی دەکات، بانگەوازی لە کۆماری تورک کرد و  گوتی: "ئەم گەلە بە جۆش و عەشق و هیواوە بۆ ژیانێکی یەکسان بەرخۆدان دەکات، دەیەوێت بەم شێوەیە هیوا و ئایندەی خۆیان پێکەوە ببەستنەوە. بێجگە لە ئاشتی و دادپەروەری شتێک لەم مرۆڤانە نابیستی. بۆ بەدیهاتنی ئاشتی و دادپەروەری، بەزووترین کات دەستی سەرۆک ئاپۆ بگرن. بەبڕوای من، چارەسەرەکان بە نزیکایەتی سادە بەدی نایەن. جۆش و خرۆشی ئەم گەلە پەیوەستە بە ئایندەوە، پەیوەستە بە چارەسەری پرسی کوردەوە".

پاشان لەیلا زانا ڕایگەیاند هەرچەند سەدەیەکە لەسایەی سیاسەتی نکۆڵی دەژین، بەڵام دەتوانین لەم سەدەیەدا ئایندەیەکی نوێ بنیات بنێین، بەم بۆنەیەوە بانگەوازی لە هەمووان کرد دەنگ بدەن بە دەم پارتی.