'با بودجە لە بری شەڕ بۆ گەل تەرخان بکرێت'

خەڵکی ناوچەی سووری ئامەد سەبارەت بە قەیرانی ئابووری و باج کە لەماوەی رابردوودا زیاد کرا، باسیان لە وەکردکە دەوڵەتی تورک پێویستە ئەو بودجەیەی بۆ شەڕ دابینی دەکات، بۆ گەل تەخان بکات.

لەبەر ئەوەی دەوڵەتی تورک پێداگرە لەسەر سیاسەتی شەڕ تادێت قەیرانی ئابووری قوڵتر دەبێتەوە. حکومەت لە بەرامبەر هەڵاوساندا رێژەی سوودی بەرزکردەوە، بەڵام دیسان نەیتوانی دۆخەکە چارەسەر بکات.

خەڵکی سوری ئامەد لەبارەی کاریگەری قەیرانی ئابووری قسەیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد. خەڵکی سور وتیان کە لە رێگەی باجەوە کاریگەری خراپ کراوەتە سەر ژیانیان و ئاماژەی بەوەکرد کە دەبێت ئەم دەسەڵاتە ئەو بودجەیەی بۆ شەڕی تەرخان دەکات بۆ گەلی تەرخان بکات.

خەڵکی سوور لەبارەی کاریگەری سەپاندنی باج و قەیرانی ئابووری لە سەر ژیانیان بەم جۆرە دوان:

'چیتر بەرگەی ئەوە ناگرین لەم هەلومەرجەدا بژین'

یاڵچن ئاراس: "قەیرانی ئابوری نەک هەر لە من کاریگەری کردووەتە سەر تەواوی تورکیا. رۆژ لە دوای رۆژ نرخی هەموو شتێک گرانتر دەبێت. بە دژواری بژێویمان دابین دەکەین. دۆخی ئەوانەی بە مووچەی مانگانەی زۆر کەمەوە کاردەکەن زۆر خراپە. هەر ئەوەندە ماوە گەل راپەڕین بکەن. هەموو رۆژێک باجی سەر سوتەمەنی زیاتر دەکرێت. چیتر بەرگەی ئەوە ناگرین لەم هەلومەرجەدا بژین".

زولفوک شەن: "کارمەندێکی سیکیورتیم و چوار منداڵم هەیە. ئابووری لەدەست چووە. نرخی ئەمڕۆ جیاوازە لە نرخی سبەینێی کاڵاکان. بەهۆی پارەوە مرۆڤ لە گەڵ بنەماڵەکەشی تووشی گرژی و ناکۆکی دەبێت. چوونکە ناتوانێت منداڵەکانی بەخێو بکات و پێداویسییەکانیان دابین بکات".

'خەڵکی هەژار ئیتر  وەک مردوون'

مەجید تورگای: خەڵکی هەژار وەک مردوون. راستە لانیکەمی مووچە زیاد دەکرێت، بەڵام لە هەمان کاتدا خاوەن مارکێتەکان، ئەوانەی بە کۆ شت دەفرۆشن نرخەکان دەبەنە سەرەوە. لە وڵاتێک شەڕی تیابێت ئابووری باش نابێت، دەبێت سەرەتا شەڕ و گەندەڵی نەهێڵدرێن بۆ ئەوەی ئابووری راستبکرێتەوە. ئەو پارەیەی بۆ شەڕ خەرج دەکرێت، ئەگەر بۆ کشتوکاڵ، تەندروستی و ئابوری خەرج بکرێت ئابووری وڵاتەکە دەگەشێتەوە. دەسەڵات دەبێت لە بری خۆی بیر لەگەل بکاتەوە".

مستەفا دەمیر: "بە کەمرین مووچە زۆر بە دژواری بژێویم دابین دەکرێت. دەبێت دەوڵەت خاوەنداری لە کەسانی بێکار بکات، هەلی کاریان بۆ دابین بکات. ناتوانم هاوسەرگیری بکەم، لەبەر ئەوەی نرخی زێڕ و دۆلار فریوە. لەوەها هەلومەرجێکدا ژیان بۆ مرۆڤەکان زۆر دژوارە".

'کێشە ئابوورییەکانمان تەواو نابن'

سولەیمان دورسون: "کێشە ئابووریەکانمان تەواو نابن. ٦٣ ساڵ تەمەنمە. پسوڵەی ئاو و کارەبا و باجەکانی تریشمان بکەونە سەر چیمان بۆ دەمێنێتەوە و چی بخۆین؟".

عەلی حسێن ئۆکچو: "کشتوکاڵ، ئاژەڵداری و جوتیاری لەم وڵاتە تەواو بوون، بەرەوپێشچوون ئیتر دژوارە و مرۆڤ لە وڵاتێکدا لەگەڵ هاووڵاتیانی خۆی لە شەڕدابێت، زۆرینەی پارەکان بۆ شەڕ تەرخان دەکرێن. ئەو باجەی لە مووچەی پلەباڵاکانی وەک سەرۆک کۆمار و پەرلەمانتاران وەردەگیرێت زۆر کەمترە لەو باجەی لە مووچەی خانەنشینان وەردەگریرێت. دەبێت سەرەتا مرۆڤ ئاشتی لە وڵاتەکەی خۆیدا دەستەبەر بکات و دواتر ببێتە پشتیوانی جوتیاران. بەم جۆرە بەردەوام بێت شەڕێکی ناوخۆیی وڵاتەکە دەگرێتەوە".

ئیسماعیل ئەرگەن: "ئابوری لە ناوچووە، گەنجان ناتوانن داهاتوویەک بۆ خۆیان دەستەبەر بکەن. دۆلار رۆژلەدوای رۆژ بەزتر دەبێتەوە. ئەوەش کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر بازاڕ. باجیش خراوەتە سەر هەموو شتێک".

هـ . ب