هه‌ده‌په: ئه‌و جه‌ژنه راسته‌قینانه‌ی كه ئێمه پیرۆزییان بكه‌ین نزیكن
هاوسه‌رۆكانی گشتیی هه‌ده‌په جه‌ژنی ره‌مه‌زانیان پیرۆز كرد و وتیان، "هه‌رچه‌نده هه‌لومه‌رج دژواریش بێت، ئه‌و رۆژانه‌ی كه ئێمه جه‌ژنه راسته‌قینه‌كان پیرۆز بكه‌ین دوور نین".
هاوسه‌رۆكانی گشتیی هه‌ده‌په جه‌ژنی ره‌مه‌زانیان پیرۆز كرد و وتیان، "هه‌رچه‌نده هه‌لومه‌رج دژواریش بێت، ئه‌و رۆژانه‌ی كه ئێمه جه‌ژنه راسته‌قینه‌كان پیرۆز بكه‌ین دوور نین".
هاوسه‌رۆكانی گشتیی هه‌ده‌په په‌روین بوڵدان و میتحات سانجار به بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه په‌یامێكی نوسراویان بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌دا ئه‌م بابه‌تانه باس كراون: "به‌داخه‌وه ئێمه جه‌ژنی ره‌مه‌زان به قوڵبوونه‌وه‌ی شه‌ڕ، هێرشی دژوار، لادان له یاسا، چه‌وساندنه‌وه‌ی كرێكاران، تاڵان، برسێتی، هه‌ژاری و كاره‌ساتی سیاسیـ ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی كه وڵاته‌كه بۆناویان راكێشاوه، پێشوازی ده‌كه‌ین. به ساڵانه ئه‌م خاكه به حه‌سره‌ت و تامه‌زرۆی جه‌ژنێكی راسته‌قینه‌وه ده‌ژی و ئێستا زۆر بنه‌ماڵه‌ش له پیرۆزكردنی جه‌ژن بێ به‌شكراون. له ته‌واوی جیهان و هه‌رێمه‌كه‌مان ئارامی له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشدایه. له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه به شێوه‌یه‌كی خه‌مبارانه جه‌ژن تێده‌په‌ڕێنین.
هه‌روه‌ها له په‌یامه‌كه‌دا راگه‌یه‌نرا:
"ئه‌ندامانی ئه‌م وڵات و هه‌رێمه شایسته‌ی ئه‌وه‌ند كه ئه‌و جه‌ژنانه‌ی به‌های هاوبه‌شی مرۆڤایه‌تین، به خۆشی و به‌خته‌وه‌ری پیرۆز بكه‌ن. هه‌موو ئه‌و جه‌ژنانه‌ی له سه‌ر بنه‌مای دۆستایه‌تی، برایه‌تی و دیالۆگ دامه‌زراون مافی ئێمه‌ن. به‌ڵام هه‌رچه‌نده‌ش هه‌لومه‌رج دژوار بێت دوور نییهجهژنی راسته‌قینه‌ش پیرۆز بكه‌ن. ئێمه سه‌رده‌كه‌وین. هێزی ئه‌وه‌مان هه‌یه‌كه ئێمه ژیان به تامی جه‌ژنی نوێ دابمه‌زرێنین. جه‌ژنی ره‌مه‌زا ده‌بێته بۆنه و هۆكاری ئاشتی، ئارامی و دادپه‌روه‌ری له وڵاته‌كه‌مان، له هه‌رێمه‌كه و هه‌موو جیهان، بۆ په‌ره‌پێدان به وشیاری تێكۆشانی هاوبه‌ش له دژی لادان له یاسا، بۆ گهشهپیچدان به هه‌ستی ئاشتی، به‌وه به‌و بڕوایه‌ی ئێمه‌وه ئه‌و ئیراده‌یه‌مان هه‌یه كه سه‌ربكه‌وین. ئێمه بڕامان وایه كه ئه‌و شتانه‌ی ره‌وان به‌ده‌ستییان ده‌هێنین، ئه‌و سیستمه بگۆڕین، له پێشه‌ڕۆژی یه‌كسان و ئازاد‌دا جه‌ژنی راسته‌قینه پیرۆز ده‌كه‌ین. به‌و هه‌ستانه‌وه ئێمه جه‌ژنی ره‌مه‌زان له هه‌موو گه‌له‌كه‌مان پیرۆز ده‌كه‌ین".
هـ . ب