لە کەرکوک سیمینارێک دەربارەی 'دیموکراتی و پێکەوەژیان' سازکرا
لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان سیمینارێک دەربارەی (پرۆسهی دیموكراتی و پێكهوه ژیان) لەلایەن محەمەد شوانی-یەوە پێشکەش کرا.
لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان سیمینارێک دەربارەی (پرۆسهی دیموكراتی و پێكهوه ژیان) لەلایەن محەمەد شوانی-یەوە پێشکەش کرا.
لە کتێبخانەی کارێز لە گەڕەکی باردوخەی شاری کەرکوک، بهئامادهبوونی ژمارەیەک کەس لە نووسەران و کەسایەتی و رۆشنبیرانی شاری کەرکوک سیمینارێک لەلایەن محەمەد شوانی لە ژێرناونیشانی (پرۆسهی دیموكراتی و پێكهوه ژیان و ڕاهێنانی كۆمهڵگه لهسهر قبووڵ كردنی ڕای جیاواز) پێشکەش کرا.
دوای پێشکەش کردنی سیمینارەکە ڕێگەی گفتوگۆ کرایەوە بۆ بەشداریکردنی ئامادەبووانی سیمینارەکە بۆ گەیاندنی هەر پرسیار و سەرنج و تێبینەیەک لەسەر بابەتی سیمینارەکە، لە دوای گفتوگۆیەکی ورد لە کاتژمیر ٥:٣٠ خولەک دا سیمینارەکە کۆتایی پێهات.
سەبارەت بە ناوەرۆکی سیمینارەکە، محەمەد شوانی نووسەر و رۆژنامەنووس و کەسایەتیی رۆشنبیری شاری کەرکوک، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) وتی: "لەشاری کەرکوک هەستاین بە پێشکەش کردنی سیمینارێک دەربارەی ( پێکەوەژیان و یەکترقەبووڵ کردن و دیموکراسی)، چونکە ئەم شارەی ئێمە شاری کەرکوک بە قۆناغێکی زۆر هەستیارەدا تێپەڕ دەبێت بەهۆی ئەوەی پرۆسەی دیموکراتی زۆر کۆن نییە لەم شارەدا، لەساڵی ٢٠٠٥ بۆیەکەم جار خەڵکی ئەم شارە بەشدارییان کرد لە پرۆسەیەکی دیموکراتی کرد، بەڵام هێشتا پێویستیمان بە دیموکراتی کردنی کۆمەڵگا هەیە."
هەروەها سەبارەت بە پێویستی پەروەردەکردنی گەنجانی نەوەی تازە لەسەر پیکەوەژیان، محەمەد شوانی وتی: "نەوەی تازەی کۆمەڵگای کوردی پێویستی بە پەروەردە کردن هەیە، چونکە ئەم نەوە تازەیە نەوەیەکە خراوەتە دۆخی ڕوخانەوە و ئاستی نیشتمانیپەروەری نییە و هەوڵدەدات نیشتمانی خۆی بەجێبهێلێت، نەوەی تازەی کۆمەڵگای کوردی ئاستی یەکتر قەبووڵکردنیان لاوازە، پێویستە بزانین کە شەرو ململانێ و ئاژاوە بە زیانی هەردوو لا دەشکێتەوە، پێویستە تەواوی خاڵە ئەرێنییەکان پێکەوە گرێ بدەین تا بتوانین پەیوەندی لەگەڵ تەواوی پێکهاتەکاندا پتەو بکەین."
ژ.ت