لە منبج لە سێ بەرەوە شەڕێکی دژوار لەئارادایە

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە سێ بەرەوە هێرش دەکەنە سەر منبج. ئەنجومەنی سەربازی منبجیش لە بەرامبەر هێرشەکاندا خۆڕاگری دەکات. لە هەرێمەکەدا شەڕێکی دژوار لە ئارادایە.

دەوڵەتی تورک و چەتەکانی هێرشیان کردووەتەسەر باکور، باشور و رۆژئاوای منبج.

شەرڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە و بەو هۆیەشەوە شەڕێکی سەخت روودەدات.

راگەیەندرا کە شەڕەکە بە چری لە ناوچەی ئەریما لە ئارادایە.