لە سلێمانی بازاڕێک بۆ بەرهەمە خۆماڵییەکان دەکرێتەوە

لە شاری سلێمانی گەورەترین بازاڕی ساڵ، بۆ بەرهەمە خۆماڵییەکان لە پارکی ئازادی دەکرێتەوە و ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

وا بڕیارە ڕۆژی پێنجشەمە ١٩ـی تشرینی یەکەم، گەورەترین بازاڕی بەرهەمە خۆماڵییەکان لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی لەلایەن ڕێکخراوی تروسکەی هیوا بۆ بەرهەمە خۆماڵییەکانی وەک (خواردەمەنی، شیرینی، کاری دەستی، کتێب و بابەتی تری خۆماڵی) ڕێکبخرێت و چەندین بەرهەمی جیاواز لەلایەن بەشداربووانی فێستیڤاڵەکەوە بۆ هاوڵاتییان بخرێتە ڕوو.

وەک لە بڵاوکراوەکەی ڕێکخەرانی فێستیڤاڵەکەدا هاتووە، شوێنی فێستیڤاڵەکە لە پارکی ئازادیی دەبێت، لە ١٩ـی ئەم مانگە لە کاتژمێر ٣ـی دوانیوەڕۆ تا یەکی شەو بۆ ماوەی چوار ڕۆژیش بەردەوام دەبێت.