له‌ فه‌ره‌نسا ریكلامی وزه‌ی به‌ به‌ردبوو قه‌ده‌غه‌كرا

له‌ فه‌ره‌نسا له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌وه‌ ریكلامی وزه‌ی به‌ به‌ردبوو له‌ كۆمپانیاكان قه‌ده‌غه‌كرا.

ئه‌و رێكاره‌ی په‌یوه‌ست به‌ ریكلامی وزه‌ی به‌ به‌ردبوو له‌ ساڵی ٢٠٢١ له‌ چوارچێوه‌ی یاسای ژینگه‌ په‌سه‌ند كرابوو.

یاساكه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ كه‌وته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، په‌یوه‌سته‌ به‌ به‌ربوومی نه‌وتی، وزه‌ی به‌ردی خه‌ڵۆز و هایدرۆكاربۆن. به‌م جۆره‌ رێكلامه‌كان كه‌ هانی به‌كارهێنانی وزه‌ی به‌ به‌ردبوو ده‌ده‌ن و به‌ بازاڕكردنی بۆ ده‌كه‌ن، له‌مه‌ودوا قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێن.

به‌شێوه‌ی كاتی قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه‌ گازی سروشتی ناگرێته‌وه‌. به‌ ده‌ربڕینێكی دیكو تا ٣٠ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٣ ده‌توانرێت ریكلام بۆ به‌كارهێنانی گازی سروشتی بكرێت.

هـ . ب