"زمان چالاکیی رۆژانەیە"

هاجەر هیلال و سۆزدار جودی ئەندامانى کۆمیتەى بەڕێوەبەریى کەجەکە رایانگەیاند "ئەگەر رەنج و تێکۆشانى دایکانمان نەبوایە، کورد لە رۆژی ئەمڕۆمدا بوونی نەدەما".

بە بۆنەى ٢١ی شوبات رۆژی جیهانیى زمانى دایک هاجەر هیلال و سۆزدار جودی ئەندامانى کۆمیتەى بەڕێوەبەرى کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) میوانى بەرنامەى تایبەتى ستێرک تیڤی بوون و وەڵامى پرسیارەکانى رۆژنامەنووس گوڵان ئاڤرێل-یان دایەوە.

هیلال و جودی وتیان "ئەگەر بەهۆی رەنج و تێکۆشانى دایکانمانەوە نەبوایە، ئەو زمانەى ئەمڕۆ هەمانە، ئەوەشمان لەمڕۆدا نەدەبوو. کاتێک دەسەڵاتداران دەڵێن، کە ئەمڕۆژە رۆژی زمانى دایکە، بۆ ئەوە نییە ئەو رۆژە پیرۆز بکەن، لە راستیدا دەیانەوێت بەو قسەیە ئەو رۆژە و زمانی دایک لە ناو ببەن".

'زمانى کوردی دایکى هەموو زمانەکانە'

هیلال وتى، دەیانەوێت زمان لە ناو ببەن و بە تەنها بە یەک رۆژەوە سنوورداری بکەن و وتیشی "سەرەتا من لە کەسایەتیى لەیلا گیوڤەن دا سڵاو بۆ هەموو چالاکوانانى مانگرتوو دەنێرم. هەروەها رۆژی رەش (١٥ی شوبات) ئیدانە دەکەم. هەر چەند رۆژی ٢١ی شوبات وەک رۆژی زمانى دایک دەستنیشانکراوە، بەڵام ئێمە هەموومان باش دەزانین، کە تێکۆشانى زمان تەنها بە یەک رۆژ سنووردار ناکرێت. لە مێژووی کۆمەڵگەدا زمان، رۆشنبیری و  جوگرافیا ٣ خاڵی بنەڕەتین، کە کۆمەڵگە و گەلی لێی دانابڕێنرێت. بە داخەوە لەم رۆژگارەدا ژمارەیەکى زۆر زمان هەیە، کە بە نەبوویان دەزانن و بەرەو لە ناوچوون دەڕۆن. ئێمە گەلی کورد بە زمانەکانى وەک عەرەبی، تورکی و فارسی قسە دەکەین، ئەگەر ئەوە قسەکردنەش لەلایەن گەلی کوردەوە زۆر پەسەند و جێبەجێ نەکرابێت، بەڵام سەرماندا دەسەپێنرێن. ئەگەر گەلێک بە زمان و رۆشنبیرى خۆی نەژی ناتوانێت ببێتە خاوەنی زمان و رۆشنبیریى خۆی. ئەگەر بەهۆی بەرخودان و تێکۆشانی دایکانمانەوە نەبوایە، زمانەکەمان تاوەکو رۆژی ئەمڕۆ بەردەوامیى نەدەبوو. ئەمڕۆ زمانەکەمان گەیشتووەتە ئاستێک، کە ئیدی ئێمە دەتوانین بە زمان و رۆشنبیریى خۆمان لە شوێنە فەرمییەکاندا خۆمان بناسێنین و بۆچوون و رامانەکانى خۆمان بخەینەڕوو. کۆنترین زمان زمانى کوردییە، لەبەر ئەوەش زمانى کوردی دایکی هەموو زمانەکانە".

"زمان و رۆشنبیرى پێناسەى شوناس و هۆشی کۆمەڵگەن"

جودی لەبارەى پەیوەندیى زمان و رۆشنبیرییەوە وتى "بابەتەکانى زمان و رۆشنبیری بەشێوەیەکن، کە لە هەموو کۆمەڵگەیەک لە ژیانى خۆیدا بە دواى بوونی خۆیدا دەگەڕێت. رۆشنبیری و زمان پێناسەى شوناس و هۆشی کۆمەڵگەن. زمان چالاکییەکى بەو شێوەیە، کە رۆژانە ئەنجام دەدرێت، چونکە زمان بەرخودان و داکۆکیکردنە لە خۆ. هەر چەند رۆژێک بۆ زمان دەستنیشانکراوە، بەڵام پێویستە مرۆڤ خۆی فریو نەدات و رۆژانە تێکۆشانى زمانیى هەبێت. ئەگەر مرۆڤ باش سەیر بکات، لە ئەدەبی جیهان و رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا، زمانێکی جەوهەری، کە بە جوانى و رازاوەبوونی خۆییەوە، خۆی خستووەتەڕوو زمانى کوردییە. ئێمە دەزانین، کە دەوڵەمەندیى زمانى کوردی لە چالاکبوون و بەرخودانییەوە سەرچاوەى گرتووە. ئازادیى سەرەکیى خۆی گەیاندووەتە ناسنامەى ئازادی. ئێمەى کورد شانسمان هەبووە، کە لە سایەى سەری دایکانمانەوە زمانەکەمان لە دەست نەداوە. راستە رۆژی زمانمان هەیە، بەڵام کاتێک سیستم دیاریى بکات، ئەوان ئەو رۆژانە بە رۆژەکانى تێکۆشان و بەرخودان لێکدەدەنەوە، بۆیە پێشوازیى لێدەکەن. ئەگەر زمان بە زمانى دایک پێناسە دەکرێت، ئەوە مانای خۆی هەیە، چونکە هۆش و راستیى کۆمەڵگە ژنە. زمان دایکە، دایکیش زمانە و هەردوکیشیان ژیانن، لەبەر ئەوەش مرۆڤ ناتوانیت بە هیچ شێوەیەک ئەوان لە یەکتر جیا بکاتەوە".

'رامانى رێبەر ئاپۆ بەرامبەر بە سیستم ئەڵتەرناتیڤە'

هیلال لەبارەى پەروەردە بە زمانى دایک وتى "ئەگەر منداڵێک بە زمانى خۆی پەروەردە نەکرێت، ژیان و مێشکی ئاڵۆز دەبێت. لەبەر ئەوەش مرۆڤ ناتوانێت بڵێت، کە ئەو منداڵە پەروەردەیەکى تەندروستیى بینیوە، چونکە سیستمى دایکسالاری دەربازی سیستمى باوکسالاری دەبێت. ئێمە لە سەردەمێکداین، کە پێویستە بەرخودانێکى هەمە لایەنە بەڕێوەببەین و بۆ ئەوەش رێبەر ئاپۆ دەڵێت "پێویستە بەرخودانێکى هەمەلایەنە لە هەموو روویەکەوە بەڕێوەبچێت'. خۆی دەسەڵاتداران ترسێکیان لە بزووتنەوەى ئازادى هەیە، چونکە رامان و بیری رێبەر ئاپۆ رامانى ئەڵتەرناتیڤە بەرامبەر بە سیستم. ئەوەى دەسەڵات زۆر کاری سەر دەکات و بەرامبەر بە ئێمە بەکاری دەهێنێت، سیاسەتى توانەوە و سڕینەوەیە، بەڵام پێویستە ئێمە رێگا بە گەمەکانیان و هێرشەکانیان نەدەین".

'زمان چەند بوونی هەبێت مرۆڤیش ئەوەندە بوونی دەبێت'

لە کۆتایدا جودی وتى، کوردان ناوى ژیانیان کردووە بە بەرخودان و ئەوەشی وت "ئیدی کورد ناوی ژیانى کردووە بە بەرخودان، بۆ ئەوەش ئێمە دەڵێین، زمان چەند بێت، منیش ئەوەندەم. ئێمە، ژن و کۆمەڵگەى کورد پارێزەرانى زمانین و چالاکییەکەشمان سەردەکەوێت. ئەرکی ئێمەیە کە خاوەنداری لە رێبەرایەتى و پێشەنگەکانمان بکەین".

ر.م