ته‌ڤگه‌ری ئیسلامیی كوردستان كه ساڵی ١٩٩٣ له چیاكانی كوردستان له لایه‌ن مه‌لایانی كورده‌وه دامه‌زرا، دواتر ناوی گۆڕدرا و بوو به كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامیی كوردستان (CÎK). ڕۆژانی ٢-٤ی تشرینی دووه‌م\١٢-١٤ی گه‌ڵاڕێزان CÎK كۆنگره‌ی نوێی خۆی ساز كرد.
له كۆنگره‌كه‌دا ڕووداو و گۆڕانكارییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و كوردستان هه‌ڵسه‌نگێنران و ئه‌مه چه‌سپێنرا: «له‌سه‌ر میراتی پێشوو، به گوێره‌ی هه‌لومه‌رجی نوێ ناچارین هه‌م به‌شێوه‌یه‌كی دینی هه‌میش نه‌ته‌وه‌یی پێشوازی له‌م پڕۆسه مێژووییه بكه‌ین.» هه‌روه‌ها له‌پێناو ئازادیی گه‌لی كوردستان و ڕێگرتن له ڕژێمه سته‌مكاره‌كان، به‌ڵێنی تێكۆشین درا.
كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامیی كوردستان، پێوانه گه‌ردوونییه‌كان، مافه‌كانی مرۆڤ، دیموكراتی و ئازادی وه‌ك «ناوه‌ڕۆك»ی ئیسلام و ئایینه‌كانی دیكه پێناسه كردووه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئه‌وان ئه‌م به‌هایانه پێشده‌خه‌ن. هه‌روه‌ها له ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌وه تا بابه‌ته‌كانی ژینگه‌پارێزی، ئازادیی ژن و تێكۆشین له دژی سه‌رمایه‌داری و زۆر بابه‌تی دیكه هه‌ڵسه‌نگێنران.
هه‌ر له كۆنگره‌كه‌دا سه‌رده‌می له پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محه‌مه‌د تا كۆچی دوایی خه‌لیفه عه‌لی، وه‌ك «پڕۆسه‌یه‌ك كه ئیسلامی دیموكراتیك، ئازادیپارێز، یه‌كسان، دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، ژینگه‌پارێز و ئه‌خلاقی تێدا باڵاده‌ست بوو» پێناسه كرا. ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ی كه به ئه‌مه‌وییه‌كان ده‌ستی پێكرد وه‌ك ماوه‌ی كاره‌ساتی به‌كۆیله‌كردن، به‌سه‌بایه‌كردن، زایه‌ندپه‌رستی، جیاوازی چینایه‌تی، قه‌بیله‌تی، نه‌ژادپه‌رستی و ده‌سه‌ڵاتپارێزی دانرا كه ئه‌م هێڵه ئێستا له ڕێی داعش و ئاكه‌په‌وه به‌رده‌وامه.
كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامیی كوردستان ده‌ستنیشانی كرد، ئه‌م ڕێ و ڕێبازانه‌ی به ناوی ئایین به‌كارهێنراون، جگه له ڕژاندنی خوێن، فرمێسكی چاوه‌كان و هه‌ڵوه‌شان هیچی دیكه‌یان بۆ جوگرافیای موسوڵمانان نه‌هێناوه.
په‌یامی مه‌دینه
له كۆنگره‌كه‌دا ڕاگه‌یه‌نرا، له دژی ئه‌م هێڵه په‌یمانی مه‌دینه به‌بنه‌ما ده‌گرن و له دژی ڕژێمی تاكه‌كه‌سی ئه‌وان فره‌ڕه‌نگی ده‌خوازن. هێما بۆ ئه‌وه‌ش كرا كه په‌یمانی مه‌دینه وه‌ك ئه‌زموونێكی پێكه‌وه‌ژیان، مۆدێلێكه بۆ سه‌رده‌مه‌كه. له‌گه‌ڵ به بنه‌ماگرتنی ئه‌م په‌یمانه پێویسته كێشه‌ی كورد و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دیكه چاره‌سه‌ر بكرێن.
له كۆنگره‌دا ئه‌و كه‌س و هێزانه‌ی به ناوی ئیسلام مرۆڤی سیڤیل و بێ گوناه ده‌كوژن، وه‌ك دژبه‌ر و دوژمنی ئیسلام دانران و ئه‌م هێڵه و هه‌ڵوێسته‌كانیان به‌تووندی شه‌رمه‌زار كرا. هه‌روه‌ها ده‌ستنیشان كرا كه پێویسته باوه‌ڕی و ئایینه جیاوازه‌كان بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی ئازاد پێكه‌وه بژین.
له ئه‌نجامنامه‌ی كۆنگره‌كه‌شدا هاتووه: «كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامیی كوردستان سه‌ربڕینی مرۆڤه‌كان، بڕینی دره‌خت، تاڵانكردنی سرووشت و مێژوو، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رستگه‌كان و گۆڕستانه‌كان ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه به ناوی ئیسلامه‌وه ده‌كرێن.»
مافه‌كانی ژنان
كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامیی كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك نه‌ژادپه‌رستی و ئاسمیلاسیۆن ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و له دژی ده‌وه‌ستێته‌وه. هه‌روه‌ها له كۆنگره‌دا ڕاگه‌یه‌نرا ئه‌وان داوای په‌روه‌رده به زمانی دایكیی كوردی ده‌كه‌ن. له بابه‌تی مافه‌كانی ژنانیشدا هه‌ڵسه‌نگه‌كاندنی گرینگ كران.
له ئه‌نجامنامه‌كه‌دا هاتووه: «به‌داخه‌وه له‌نێو عاله‌می ئیسلامدا ده‌بینرێت كه ئه‌و تووندوتیژییه‌ی له به‌رانبه‌ر ژن ده‌كرێت زۆر دژواره. مافه‌كانی ژن له لایه‌ن زیهنیه‌تی پیاو، سه‌رده‌ست و ده‌سه‌ڵاتپارێزه‌وه پێشێل ده‌كرێن. كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامیی كوردستان له ڕووی ماف، ئه‌رك و به‌رپرسایه‌تییه‌وه ژن و پیاو به پارچه‌ی یه‌كسانی هه‌مان یه‌كگرتن داده‌نێت. تێكۆشینی ژنیش وه‌ك گرینگ‌ترین بواری تێكۆشان ده‌بینێت.»
هاوسه‌نگیی ژینگه
له كۆنگره‌كه‌دا ده‌ستنیشان كرا كه كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامیی كوردستان «هاوسه‌نگیی ژینگه» به گرینگ ده‌بینێت و ده‌یپارێزێت. له‌م بابه‌ته‌شدا په‌یمانی مه‌دینه‌ش وه‌ك پشتیوان داده‌نێت.
كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامیی كوردستان هه‌روه‌ها گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالانی ئیدانه كرد و داوای ئازادكردنی كرد. هه‌روه‌ها بانگی له مه‌لا، شێخ و سه‌یده‌كانی كوردستان كرد كه خۆیان له ئه‌ردۆغانی زاڵم نزیك نه‌كه‌نه‌وه، به‌ڵكو خاوه‌نداره‌تی له گه‌لی كوردی مه‌زڵووم بكه‌ن.
s.m