لە ئەوروپا چەندین جۆری دار و درەخت مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە

یەکێتیی پاراستنی سروشتی جیهانی (ئای یو سی ئێن – IUCN) ڕایگەیاند، دوو لەسەر پێنجی دار و درەختە جۆراجۆرەکان لە ئەوروپا و سێ لەسەر چواری دار و درەختە نوێ جۆراوجۆرەکان ڕووبەڕووی مەترسیی لەناوچوون بوونەتەوە.

 یەکێتیی پاراستنی سروشتی جیهانی (ئای یو سی ئێن – IUCN) ئاماژەی بەوەکرد، لێکۆڵینەوە لەسەر ٤٥٤ جۆر دار و درەخت لە کیشوری ئەوروپا کراوە.

یەکێتیی پاراستنی سروشتی جیهانی (ئای یو سی ئێن – IUCN) کە ناوەندەکەی لە لە شاری گلاندی سویسرایە، لێکۆلینەوەی لە سەر جۆری دار و درەختی خۆجێیی ئەروپا کرد و لە ئەنجامدا دەرکەوتووە لەسەدا ٥٨ی چەشنی دار و درەختەکان ڕووبەڕووی مەترسیی لەناوچوون بوونەتەوە، کە دۆخی لەسەدا ١٥ یان زۆر زۆر مەترسیدارە.

(ئای یو سی ئێن – IUCN) ئاماژە بەوەدەکات، هەندێک جوری گژوگیا کە وەک "داگیرکەر" پێناسەیان بۆ کراوە، هۆکاری سەرەکیی لەناوچوونی چەشنەکانی دار و دروختن. هەروەها بڕینی دارەکانیش هەڕەشەیەکی دیکەیە بۆ سەر لەناوچوونی چەشنەکانی دار و درەخت. ئەمەش بە واتای ئەوە دێت،  بێئەوەی هەوڵی پاراستنی دارستانەکان بدرێت و جۆرەکانی دار و دروخت بپارێزرێن، دارستانەکان لەناو دەبرێن.

بەپێی ڵێکۆلینەوەی ڕێکخراوەکە، فراوانبوونی شارەکانیش مەترسین بۆ سەر دارستانەکان. لەبەرئەوەی ژمارەیەک لە شارەکان نزیکی دارستانەکان بوونەتەوە و ئەمەش دەبێتە هۆکاری لەناوچوونی جۆرەکانی دار و درەخت.

هەروەها ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە و بەخێوکردنی مەڕوماڵات، نەخۆشی و گۆڕانکاری کەشوهەواش هۆکاری لەناوچوونی چەشن و جۆری دار و دروختن.

ف.ق