لە چەلێ کاتی مەرەزەیە

جوتیاران لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ لەگەڵ هاتنی بەهاردا دەستیان بە مەرەزە و چاندنی برنج-یان کردووە.

ناوچەی چەلێی سەر بە جۆلەمێرگ بە هۆی کەش و هەوا و خاکە بە پیتەکەیەوە مەرەزەى تیادا دەکرێت و برنج لێ بەرهەم دێت. هاووڵاتییانی چەلێ بۆ ماوەیەک بژێویى ژیانی خۆیان لە رێگەى مەرەزەوە دابین دەکرد. مەرزە لە هەموو گوندەکان و ناوەندی چەلێ دەکرا. ئەو جوتیارانەى مەرەزەیان دەکرد برنجیان  بۆ هەموو شارەکانی کوردستان هەناردە دەکرد، بەڵام ئێستا بە هۆی چۆڵکردنی گوندەکان و شەڕەوە مەرزە لە هەرێمی چەلێ بەرەو لە ناو چوون چووە.

مەرەزە لە سەدا ٧٠ەوە دابەزیوە بۆ سەدا ٥

ئەو هاووڵاتییانەی زەوییەکانی خۆیان بۆ مەرزە دەکێڵن و گۆل لێدەدەن لە رێگەی هەستێڵ و گۆماوی بچوک لە زەویەکانیاندا مەرزەکەیان ئاو دەدەن و لە ئەنجامدا برنج بەرهەم دەهێنن. جوتیاران لە مانگی گوڵاندا دەست بە چاندنی برنج دەکەن و لە مانگەکانی ئەیلول و تشرینى یەکەم دا دەست بە دوورینەوەى کێڵگەکانى برنج دەکەن. لە ڕابردوو دا سەدا ٧٠ ی خەڵکی چەلێ بە مەرەزەکردنەوە سەرقاڵبوون، بەڵام ئێستا مەرزە دابەزیوە بۆ سەدا ٥. برنجی چەلێ لەبەر ئەوەی کوالیتیى بەرزە و بەرهەمهێنانى بە تەواوی سروشتییە لەلایەن هاووڵاتییانەوە خوازیاری زۆری هەیە.

ر.م