بەیاننامەی پەکەکە سەبارەت بە ١ی ئایار و پەیامی گرنگ سەبارەت بە پرۆسەکە...

پەکەکە ڕایگەیاند، تەڤگەری ئازادیی کوردستان و گەلی کورد لە ١ی ئایاردا تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادییان بەرزکردەوە و بەمەشێوەیە ژیانی زۆر بە نرخیان خوڵقاند. پەکەکە ١ی ئایاری پیرۆز کرد و سەبارەت بە پرۆسەکە پەیامی گرنگی ڕاگەیاند.

کۆمیتەی بەرێوەبەری پەکەکە بە بۆنەی ١ی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاران بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە. لە بەیاننامەکەدا هاتووە:

"ئێمە لە ١ی ئایاردا ڕۆژێکی نوێی یەکڕیزی، یەکگرتن و تێکۆشانی چینی کرێکاردا دەژین، لە دوای ٨ی ئادار و نەورۆز، لە ١ی ئایاردا، کرێکاران و گەلانی کرێکار دەڕژێنە گۆڕەپانەکان و دژی فاشیست بۆ دیموکراسی لە هەموو بوارەکاندا تێکۆشانیان بەرز دەکەنەوە. بە دەنگی بەرز داوا ڕەواکانی خۆیان بۆ دامەزراندنی سیستمێکی ئازاد، یەکسان و دادپەروەرانە دەردەبڕن و دژی فاشیزم تێکۆشانیان بەرز دەکەنەوە. بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگای دیموکراتیک لەسەر بنەمای ئازادی ژنان و ئیکۆلۆژی یەکێتی کۆمەڵایەتی، یەکڕیزی و تێکۆشانی خۆیان بەهێز دەکەن.

لەسەر ئەم بنەمایە ١ی ئایار لە هەموو هەڤاڵان و بەتایبەتی ڕێبەر ئاپۆ، کرێکاران، زەحمەتکێشان، ژن و گەنجان، گەلی وڵاتپارێز و دۆستانی دێموکراتمان پیرۆز دەکەین، وە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو ئەو کەسانە دەخوازین کە لە ١ی ئایاری ئەمساڵدا هەوڵی ئازادی و دیموکراسی دەدەن. هەروەها بە ڕێز و پێزانینیەوە یادی هەموو شەهیدانی ڕۆژی ١ی ئایار، بەتایبەتی شەهیدانی گۆڕەپانی تەقسیم لە ساڵی ١٩٧٧ و فەرماندەکانی گەریلا وەک محەمەد قەرەسونگور، محەمەد ئەمین ئاسڵان، و ڕەمەزان کاپلان بەبیر دێنینەوە. هەروەها بەبۆنەی ١ی ئایارەوە، هیوای تەندروستییەکی باش و چاکبوونەوەی خێرا بۆ هاوڕێ و دۆستی زۆر بەنرخمان، سری سۆرەیا ئۆندەری هێژامان کە لە سەختترین دۆخدا بۆ ژیان بەرخۆدان دەکات دەخوازین.

١ی ئایار ئەستێرەیەکی درەوشاوەی ڕێ نیشاندەرە لە هۆشیاری چینی کرێکاردا

زۆر ڕوونە کە ١ی ئایار بەنرخترین و زیندووترین میراتە کە لە سۆسیالیزمی ڕاستەقینەدا ماوەتەوە. بێ گومان ئەوەی وای لێکردووە، ڕاستی بەرخۆدان و شەهیدبوونەکانیە. بەرەنگاربوونەوەی ئازادی لە ستەم، چەوساندنەوە و سەرکوتکردن و پێشکەوتنی بە درێژایی هێڵی شەهیدان بەهایەکی وەهای خوڵقاندووە کە هەمیشە تێکۆشانی ئازادی، یەکسانی و دادپەروەری ڕێنمایی و هێزی پێ بەخشیوە. لە کاتێکدا زۆرێک لە تایبەتمەندییەکانی سۆسیالیزمی ڕاستەقینە لە ڕووی مێژووییەوە بەسەرچوو بوون، بەڵام ڕاستی ڕۆژی ١ی ئایار وەک ئەستێرەیەکی درەوشاوەی ڕێنمایی و ئیلهامبەخش لە هۆشیاری چینی کرێکاردا بەردەوامە.

تەڤگەری ئازادیی کوردستان و گەلی کورد بەو بەرخۆدانە مێژووییەی لە پێناو ئازادیدا کە بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ پەرەی پێداوە، هەروەک چۆن لە ٨ی ئادار و نەورۆز بەگوێرەی مانای ڕاستەقینەی خۆیان درهێنا، لە ١ی ئایاردا بەهەمان شێوە بە پەرەدان بە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی بەنرخترین ژیانیان خوڵقاندووە،. ئەوان هەموو مانگێکی ١ی ئایاریان نەک هەر وەک ڕۆژێکی نوێبوونەوەی هۆشیاری و ئیرادەی دیموکراسی-سۆسیالیستی، بەڵکو وەک ڕۆژی ڕێکخستن و چالاکی بەردەوام پەرەی پێدەدرێت. تیۆری شارستانیەتی دیموکراتیک کە ڕێبەر ئاپۆ پەرەی پێداوە، واقیعی ١ی ئایاری بە شێوەیەکی دروستتر و گونجاو تێگەیاندووە و بەپێی مانای ڕاستەقینەی خۆی کراوەتە ژیان.

ئاشتی بە بێ ئازادی و دیموکراسی بوونی نییە

بزووتنەوەکەمان و گەلەکەمان ئەم ١ی ئایارە لەسەر بنەمای 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک' ئەزموون دەکەن کە ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ی شوباتدا پێشکەشی کرد. ڕوونە کە ئاشتی بەبێ ئازادی و دیموکراسی ناکرێت. بەبێ ئاشتی لە کوردستاندا، مەحاڵە کۆتایی بە شەڕ بهێنرێت و ئاشتییەکی ڕاستەقینە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا بەدی بهێنرێت. چونکە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری جیهانی لەسەر بنەمای پارچەکردنی کوردستان و هەژموونی داگیرکاری بنیات نرا. بۆیە ئاشتی ڕاستەقینە لە جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنها بە ئاشتی لە کوردستاندا جێگیر دەبێت. کۆمەڵگای دیموکراتیک پێگەیەکی سروشتییە کە لەگەڵ سروشتی مرۆڤدا دەگونجێت. ئەم کۆمەڵگایە کۆمەڵگەیەکی ئابووری، ئیکۆلۆژی، ئازادی ژن، کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک و سۆسیالیستی دیموکراتیکە. لە رۆژی ئەمڕۆدا ژنان و گەلی کورد و بندەستان زیاتر لە هەموو کەسێک پێویستیان بە ئاشتی و گەشەپێدانی کۆمەڵگای دیموکراتیکە. بۆیە گەلەکەمان و دۆستەکانمان بەتایبەت ژنان و گەنجان، باشتر و قووڵتر لە مانای 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک' تێدەگەن و چالاکییەکانی ١ی ئایار دەکەنە دەرفەتێک بۆ بەرەوپێشبردنی ئەو هۆشیاری و چالاکییە. بە بڵاوکردنەوەی پارادایمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک لە سەرانسەری جیهان، هۆشیاریی ئینتەرناسیۆنالیستی سۆسیالیستی دیموکراتیک و هاودەنگی لە هەموو گۆڕەپانەکاندا بەرەوپێش دەبەن.

گەلەکەمان و جەماوەری دیموکراتیک باش دەزانن کە ئێمە وەک بزووتنەوە و گەل لە ٢٧ی شوباتدا بە هەموو توانامانەوە پشتیوانیمان لە بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک کرد و لە ماوەی ٢ مانگی ڕابردووشدا هەوڵمانداوە بە دروستی لەم بانگەوازە تێبگەین و بە سەرکەوتوویی جێبەجێی بکەین. ئێمە بە ڕوونی ئەو هەڵوێستەمان لە لێدوانەکانی ١ی ئادار و نەورۆزدا راگەیاند. سەرەڕای دواکەوتنەکانی حکومەتی ئاکەپە، ئێمە بەردەوامین لە پاراستنی ئەم هەڵوێستە. چونکە ئێمە بڕیارێکی جدییمان لە چارەسەرکردنی کێشەکان ڕاگەیاندووە، هەروەها بە تێگەیشتنێکی فراوانەوە لە گەڵ دۆخەکە مامەڵە دەکەین و هەوڵدەدەین نەبینە لایەنێک کە پرۆسەکە هەڵوەشێتەوە. شاندی دەم پارتی لێدوانی گەشبینانە دەدات. دەبیسین کە ڕێبەر ئاپۆ هیوای هەیە و درێژە بە کارەکانی دەدات. بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی بەرچاو بۆ جێبەجێکردنی ئەو بانگەوازە لەلایەن حکومەتەوە نەنراوە. هیوادارین ئەم دۆخە بگۆڕێت، ڕێبەر ئاپۆ بتوانێت بە ئازادی هەوڵ و کارەکانی بەرەو پێش ببات و بتوانێت کۆنگرەی حیزب کە هەمووان چاوەڕێی دەکەن، ببەستێت.

لێرەدا جارێکی تر گەل و دۆستانمان ئاگادار دەکەینەوە و بانگهێشتیان دەکەین بۆ ئەوەی بە دروستی لە پرۆسەکە تێبگەن و بە سەرکەوتوویی بانگەوازی ٢٧ی شوبات جێبەجێ بکەن. زۆر ڕوونە کە بانگەوازی ٢٧ی شوبات بۆ ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک، بانگەوازێک نییە بۆ ئەوەی چاوەڕێی وەرگرتنی شتێک لە حکومەت یان دەوڵەت بکرێت. بە پێچەوانەوە بانگەوازێکە بۆ پەروەردە، ڕێکخستن و چالاکی دیموکراتیکی کۆمەڵگا بە هۆشیاری ئازادی و دیموکراسیەوە. ئاشتی لە ڕێگەی ئەمەوە بەدی دێت و کۆمەڵگای دیموکراتیک تەنها لەسەر ئەم بنەمایە پێکدێت. بۆیە نابێت کەس لە دۆخی نیگەرانی و چاوەڕوانیدا بێت؛ بەڵکو پێویستە هەمووان بەگوێرەی سروشتی یەکڕیزی و یەکگرتوویی و تێکۆشانی ١ی ئایار کۆببنەوە و بۆ پەرەپێدانی هۆشیاری، ڕێکخستن و یەکڕیزی سۆسیال-دیموکراتیک هەموو بندەستان، لەسەر ئەو بنەمایە دەست بە سەفەربەری بکەن.

ئەم بانگەوازە پێش هەموو شتێک بانگەوازێکە بۆ شۆڕش لە عەقڵیەت و شێوازی ژیاندا

بۆ ئەم مەبەستە پێش هەموو شتێک پێویستە بیرکردنەوە و شێوازی ژیان بگۆڕدرێت. پێویستە باش تێبگەین کە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک، لە سەرووی هەموو شتێکەوە بانگەوازێکە بۆ شۆڕش لە عەقڵیەت و شێوازی ژیاندا. کاتی گۆڕان و گۆڕانکارییە بە ئاراستەی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک. ئێستا پرۆسەیەکی لەو شێوەیە دەستی پێکردووە. هەرچەندە بەرخۆدان بکرێت، کەس ناتوانێت لە دەرەوەی ئەو جۆرە گۆڕان و گۆڕانکارییە بمێنێتەوە. ڕێبەر ئاپۆ گۆڕانکاری شۆڕشگێڕیی خۆی دەستپێکردووە. بەم پێیەش پەکەکە گۆڕان و گۆڕانکاری پێویست ئەزموون دەکات. بەم پێیە هەموو گەلی کورد، ژنان و گەنجانی کورد گۆڕانکاری دیموکراتیکی خۆیان ئەزموون دەکەن و ئەمەش هەموو تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو گۆڕان و گۆڕانکاری دیموکراتیک دەبات. هەم ١ی ئایار و هەم مانگی شەهیدان بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان ڕێگا خۆشکەرە بۆ ئەوەی گەل و دۆستانمان ئەو جۆرە گۆڕان و گۆڕانکارییە ئەزموون بکەن.

لەسەر ئەم بنەمایە جارێکی تر ١ی ئایار لە سەرجەم کرێکاران و زەحمەتکێشان، ژنان و گەنجان، هێزە سۆسیالیست و شۆڕشگێڕەکان پیرۆز دەکەین. بە ڕێز و پێزانینەوە سەرجەم شەهیدانی مانگی ئایار و بەتایبەت هەڤاڵان حەقی کارەر و محەمەد قەرەسونگور و هۆزان مزگین بەبیر دێنینەوە و هەموو گەلی وڵاتپارێزمان و دۆستانی دیموکراسیمان لە هەر شوێنێک بن بانگهێشت دەکەین هەتا چالاکانە و بە شێوەیەکی بەرفراوان بەشداری پیرۆزباییەکانی ١ی ئایار بن."