بە دیمەن

هەپەگە ناسنامەی ٣ شەهیدی راگەیاند

هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای شەهیدی بە ناوەکانی حەقی، زنار و ڕێبەر ئاشکرا کرد و ڕاگەیاند: "بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە کە ئامانجی شەهیدان کە کوردستانێکی ئازاد و رێبەرێتی ئازاد بوو بەدی بهێنین."

ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هەپەگە سەبارەت بە شەهیدبوونی ٣ گەریلای ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. دەقی راگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە:

"هەڤاڵانمان حەقی، زنار و ڕێبەر لە ١٨ی کانوونی دوومەمی ٢٠٢٥ لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهید بوون.

ڕۆڵەی قارەمانی ئامەد، هەڤاڵمان حەقی، تا دوا هەناسەی ژیانی لە سەر هەڵوێستی تێکۆشەرانەی ئاپۆیی خۆی پاشەکشەی نەکرد و بەبێ دوودڵی ناوی خۆی لە مێژووی تێکۆشانماندا تۆمار کرد. هەڤاڵمان بە بەشداری لە شەڕ و لە ژیاندا بوو بە تێکۆشەرێکی نمونە. بەردەوام بە فیداکاری و هەڵوێستە فیداکارانەکانی لە یادی هەڤاڵانیدا دەمێنێتەوە. هەڤاڵ حەقی شەڕڤانێکی فیدایی بوو کە لە سەختترین هەلومەرجەکاندا تێکۆشانی کرد، زۆر هەوڵیدا بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای فەلسەفەی ئاپۆ بژیت.

هەروەها هەڤاڵمان زنار زۆر کەوتە ژێر کاریگەریەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوا و لە ڕیزەکانی تێکۆشانی ئێمەدا بەشدار بوو، پارادایمی رێبەرایەتی بۆ خۆی بەبنەما وەرگرت. هەڤاڵمان لە یەکەم ڕۆژی بەشداربوونی هەتا شەهیدبوونی لە ڕیزەکانی پەکەکەدا ڕەنجێکی زۆریدا و سەرکەوتووانە هەموو ئەرک و هەوڵەکانی خۆی بەجێگەیاند.

بەهەمان شێوەی هەڤاڵمان ڕێبەر، بە بوێری و کەسایەتی فیدایی و ئیرادەی بەرزی خۆیەوە بۆ تێکشکانی دوژمن، هەموو ئەرک و بەرپرسیارێتیەکانی خۆی لە هەموو بوارێکدا سەرکەوتوانە بەڕێوەبرد. هەڤاڵ ڕێبەر کە لەماوەیەکی کەمدا بوو بە گەریلایەکی لێهاتوو و لە سەختترین گۆڕەپانەکانی شەڕدا بەشدار بوو، چالاکانە بەرپرسیارێتیەکانی خۆی لە تیمە مەیدانییە گەڕۆکەکاندا جێبەجێ کرد. هەڤاڵمان بە ڕەنج و تێکۆشانی بوو بە یەکێک لە شەڕڤانانی فیدایی ئاپۆیی و بە شێوەیەکی فیدایی بەرەنگاری هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بووەوە و ناوی خۆی لە مێژووی تێکۆشانماندا تۆمار کرد.

لەسەر ئەم بنەمایە بەڵێنی خۆمان دووپات دەکەینەوە کە خەونی کوردستانێکی ئازاد و ڕێبەرێتی ئازادی شەهیدانمان بەدی بهێنین و پرسه و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هێژای هەڤاڵانمان و تەواوی گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.

زانیاری سەبارەت بە ناسنامەی هەڤاڵانی شەهیدمان بەم شێوەیەیە؛

ناسناو: حەقی ئامەد

ناو و پاشناو: سەیت یوسف ئوچاکان

شوێنی لەدایک بوون: ئامەد

ناوی دایک - باوک: ئەمینە- عەبدوڵا

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا.

 

*************************************************

ناسناو: زنار ڕاپەڕین

ناو و پاشناو: عەبدولقادر موسلم

شوێنی لەدایک بوون: ڕەقە

ناوی دایک و باوک: نەجوە - ئەحمەد

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا.

****************************************

ناسناو: رێبەر لیجە

ناو و پاشناو: ئەیوب دالا

شوێنی لەدایک بوون: ئامەد

ناوی دایک - ناوی باوک: ئاکیسە - عەبدولڕەحمان

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا.